بابەتی گرینگ
29, ئازار 2017
نرخى هەردوو مۆبایلى گالەکسى S8 و S8 Plus بزانە!

ئەمڕۆ ئێوارە (سامسۆنگ)ى کۆرى لە نیوۆرکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا کۆنگرەى ساڵانەى خۆى کە بە (Unpacked) ناسراوە گرێدا و تێیدا هەردوو مۆبایلى (Galaxy S8 و S8 Plus)ى ڕاگەیاند. ئێمە نایابترین تایبەتمەندیەکانى مۆبایلەکانمان بینى، بەڵام گرنگترین زانیارى بەلاى هاوادارنەوە ئەوەیە؛ ئایا نرخى ئامێرەکان چەندە؟!
هەندێک لە کۆگا ئەلیکترۆنیەکان ڕایانگەیاندووە کە لەبەیانییەوە ٣٠ى ئازار، دەرگاى تۆمارکردنى داواکارى کڕینى پێشوەختە دەکەنەوە بۆ هەردوو جۆرى مۆبایلەکە. لەوانەیە نرخى ئامێرەکان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکى تر بگۆڕێت و جێگیر نەبێت، بۆیە ئێمە دەمانەوێت تیشک بخەینە سەر نرخى جۆرە جیهانى و کراوەکەیان (Unlocked Version).
نرخى Galaxy S8 لە ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا ٧٥٠$ دۆلارى ئەمریکیە و جۆرى S8 Plus نرخەکەى ٨٥٠$ دۆلارى ئەمریکیە. جێگەى ئاماژە ئەم نرخانە بیستۆک (هێدفۆن)ێکى بەنێوبانگى جۆرایەتى بەرزى لەگەڵدایە لە جۆرى AKG Harman کە بەتەنها نرخەکى دەگاتە نزیکەى ١٠٠$ دۆلارى ئەمریکى!
مۆبایلەکان لە ٢١ى مانگى داهاتووەوە دەکەونە بازاڕەکانى جیهانەوە بەنرخانەى ئاماژەى بۆ کراوە. سەبارەت بە بازاڕەکانى کوردستانیش، لەوانەیە مۆبایلەکان دواى چەند ڕۆژێک لە کەوتنە بازاڕیانەوە بهێنرێن بۆ بازاڕەکانى کوردستان بەنرخێک کە لەوانەیە هاوشێوەى ئەو نرخانەى سەرەوە بێت یان کەمێک گرانتر یان کەمێک هەرزانتر.
دیاری شێرزاد
"خوێندکارى بەکالۆریۆسى زمان و ئەدەبى (ئینگلیزى)م لە ز.سەڵاحەددین، هاوکات بەڕیوەبەرى نووسین و نوسەرم لە کەى ئاى تى ئێن؛ به شێوهیەكی گشتگیر لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم، به تایبهتیش له سیستهمى وەگەڕخەرى مۆبایلە هۆشمەندەکان (ئەندرۆید). لەهەوڵدام بۆ ئەوەى ههموو تاكێكی كورد سوودمهندبن له تهكنهلۆژیا و شتێكی ئهوتۆ دهربارهی تهكنهلۆژیا فێرببن و لەگەڵ پێشکەوتنەکانیدا بڕۆن، هاوکات هەواڵ و بابەتە گەرمەکانى ڕۆژانەى تەکنەلۆژیا بەزمانێکى پاراو و پەتى کوردى بخوێننەوە".