بابەتی گرینگ
1, نیسان 2017
ڕیپۆرت چییە؟ بۆچی هەژمارەکانمان دادەخرێت؟ چۆن خۆمان بپارێزین لە ڕیپۆرت؟

وەک دەزانین کە فەیسبووک تۆڕێکی جەنجاڵە و ڕۆژانە بە ملیۆنان بابەت و وێنە و ڤیدیۆی تێدا بڵاودەکرێتەوە، بێگومان لە نێو ئەم ملیۆنان چالاکییەشدا ڕۆژانە بە هەزاران بابەتی نایاسایی بڵاودەکرێتەوە، یاخوود سکاڵا بەرز دەکرێتەوە بۆ تۆڕەکە، زۆرێک پێی دەڵێن بابەت فەیسووک سوتاندن کە ئەمە قسە سەر زارەکییە دڵنیابن لەوەی گەر فەیسبووکەکەتان ناسرابێت لەلایەن فەیسبووکەوە یاخوود شتی نایاسایی و سوکایەتی بڵاونەکەنەوە، ئەوا بەهیچ شێوەیەک تووشی ڕاگیرانی هەژمارەکانتان نابن، بەڵام گەر زیاتر هەژمارەکەتان بناسێنن بە کۆمپانیای فەیسبووک ئەوە پارێزگارییەکی زیاتر بۆ هەژمارەکەتان دابین دەکەن.
لەم ڤیدیۆیەدا باسی چۆنیەتی خۆپاراستن و چارەسەر و چەند ڕێنماییەک دەکەین لەسەر ئەم بابەت
بەستەری ناردنی پاسپۆرت یان پێناسی کەسی:
https://m.facebook.com/help/contact/1…
بەستەری درووستکردنی هەژماری گەشەپێدەری فەیسبووک:
https://developers.facebook.com/
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.