ڕێنمایی 1, نیسان 2017

سێ رێگا بۆ داگرتنی فایلی GIF (وێنەی جوڵاو)

ئاشکرایە کە لە ئێستادا لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا بەشێوەیێکی بەرچاو وێنەی جوڵاو (پەڕگەی GIF) بڵاودەکرێنەوە و هەوادارێکی بەرچاویان هەیە و تەنانەت زۆربەی بەکارهێنەران لەپێش ڤیدیۆش هەژماری دەکەن و پێیان وایە زۆر چێژ بەخشترە و خێراترە و کاتی زیاتر دەگەڕێنیتەوە. بەم بۆنەیەوە لەم بابەتەدا باس لە سێ رێگا دەکەم بۆ دۆزینەوە و داگرتنی ئەم پەڕگەیە.

رێگای یەکەم: لە هەندێک لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان زۆر بە ئاسانی دەتوانی ئەم پەڕگانە بدۆزیتەوە کە پەڕی تایبەت بەم جۆرە پەڕگانە هەیە یان هەندێک جار بەرچاوت دەکەون و تۆش دەتوانیت دایانبگریت، ئەویش بە دانانی پەنجەت لەسەر وێنەکە خۆی و دوای ئەوە ڕاستەوخۆ دەنووسرێت  save image بە کلیک کردن لەسەری وێنە جوڵاوەکە دادەگیرێتە ناو مۆبایلەکە یان ئەگەر کۆمپیوتەربێت، دەچێتە کۆمپیوتەرکەتەوە.

ڕێگای دووەم: لە ڕێگای بەکارهێنانی ماڵپەری تایبەت بەم جۆرە پەڕەگەیە کە چەندان ماڵپەری تایبەت هەن بۆ ئەم پەڕگەیە بەڵام باشترینیان بۆ ئەم مەبەستە ئەم ماڵپەڕەیە بەناوی giphy.com کە لەم ماڵپەڕەدا دەتوانی گەران بکەیت و بەدوای هەر وێنەی جوڵاوێک کە تۆ مەبەستە بگەڕێیت و دایبگریت. بۆ چۆنیەتی داگرتنی وێنەکان سەرەتا ئەو فایلەی کە دەتەوێت دایبگریت گەرانی بۆ بکە دواتر کلیکی لەسەر بکە ئینجا پەنچەت لەسەر وێنەکە دابنێ دواتر کلیک یان پەنجە لە save image بکە.

ڕێگای سێیەم: لە ڕێگای بەکارهێنانی ئەپەوە کە دەتوانی لە لە گووگڵ پلەی یان ئەپستۆر گەرانی بۆ بکەیت بەناوی Gif Download کە چەندەها ئەپ هەن بۆ ئەم مەبەستە کە دوای داگرتنی ئەپەکە دەتوانی راستەوخۆ وێنەکان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دابگریت یان هەر لەناوخۆیانەوە بدۆزیتەوە و دایانبگریت. لێرەدا باشترین ئەپڵیکەیشنم بۆ هەڵبژاردوون بۆ هەردوو سیستەمی:

ئەندرۆید
https://play.google.com/store/ apps/details?id=ali.alhadidi. gif_facebook

ئای ئۆ ئێس
https://itunes.apple.com/us/ app/giphy-the-gif-search- engine-for-all-the-gifs/ id974748812?mt=8

 

بۆچونی تۆ