10
ئای ئۆ ئێس 2, نیسان 2017

ئەپڵیکەیشنی Noon Pacific هەموو دووشەممەیەک دڵخوازترین موزیکت بۆ دەنێرێت!

خۆشبەختانە ڕۆژبەڕۆژ گەشەپێدەرانی سیستەمی مۆبایلە زیرەکەکان بەتایبەت سیستەمی ئەندرۆید و IOS ئەپی جۆراوجۆر و ناوازە درووست دەکەن، لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە نوێترین ئەپڵیکەیشن کە وەک باسمان لێوە کرد بۆ هەردوو سیستەمەکە بەردەستە ئەویش ئەپی Noon Pacific ـە، ئە ئەپڵیکەیشنە زیاد لە 200 گۆرانی لە خۆ دەگرێت و هەموو هەفتەیەک و لە ڕۆژانی دوو شەممەدا یەکێک لە باشترین موزیکەکانت بۆ دەنێرێت لەڕێگەی ئاگانامەی ناو مۆبایلەکەتەوە، هەروەها سەرجەم گۆرانییەکان بە خۆڕایین.

لە وەشانی دووەمیدایە V 2.0

ئەپڵیکەیشنەکە لە ئێستادا 50000-10000 جار دابەزێنراوە.

گەر بە کارهێنەری ئەندرۆید بیت پێویستە وەشانی مۆبایلەکەت 4.2 یان بەرەو سەرتربێـت.

داگرتن بۆ سیتەمی ئەندرۆید کرتە بکە

داگرتن بۆ سیستەمی  IOS کرتە بکە

سەرچاوە :
تاگەکان Noon Pacific
بۆچونی تۆ