بابەتی گرینگ 2, نیسان 2017

ئەو نوێکاریانە چی بوون کە لە زنجیرەی گالەکسی ئێس ٨ـدا کران؟

دوای دەیان پێشبینی، دەیان وێنەی دزەپێکراو و تایبەتمەندی پێشبینیکراو، گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس ڕاگەیاندرا، خەڵکان بە تەواوی چاوەڕێی زنجیرەی نوێی مۆبایلەکانی ئێسیان دەکرد کە مۆبایلێکی نایاب و سەرنجڕاکێش دەبێت، مۆبایلێک دەبێت کە قەرەبووی شکستی سامسۆنگ بکاتەوە لە مۆبایلی نۆت ۷ـدا. کەی ئای تی ئێن هەموو تایبەتمەندیەکانی بۆتان ڕوونکردەوە، بەڵام گرنگتر لێرەدا ئەوەیە، نوێکاریەکانی مۆبایلەکە چی بوون؟ فەرموون نوێکاریە درەوشاوەکان بخوێننەوە.

ڕوونمای Infinity

دیارترین گۆڕانکاری مۆبایلەکان گۆڕینی دیزاینی مۆبایلەکە بوو بۆ ڕوونمایەکی کەم وێنە. ڕوونماکان دووریەکی نایاب و مەودا درێژیان هەیە کە هەروەکو ئەوەی ناسراوە بینینێکی درێژ و نایاب دەکەیت، هەم لە دیزاین، هەم لە ڕوونما. ڕوونیەکان وەکو نەوەکانی پێشتر بوون، ئەوەی چاوەڕوان دەکرا ڕوونی ۲۱٦۰ × ۳٨٤۰ بوو. گرنگترین گۆڕانکاری له ڕوونماکاندا تایبەتمەندی HDR Premium بوو بۆ یەکەمینجار، کە ڕێکخستنی ڕووناکیەکان دەکات بە شێوەیەکی نایاب و کەم وێنە.

کامێرایەکی سێڵفی باشتر

باشترین نوێکاری کامێرا کامێرای پێشەوە بوو، باشترین کامێرای پێشەوەی زنجیرەی ئێس بۆ یەکەمجار لە گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەسدایە، بەوەی کە جۆری لێنزەکەی ئێف۱.۷ـە و ٨ مێگاپێکسڵە، کە توانای تیشککردن (ئۆتۆفەوکس)ـی خۆکارانەی هەیە بۆ یەکەمجار. لە تاقیکردنەوەکان بۆ تیشککردن و کامێرای پێشەوەدا هاتووە، کە خێرا و نایابن. بە خێربێن خۆشەویستانی سێڵفی!

ساغکردنەوەی خێرا بە ڕووخسار

ساغکردنەوەی ڕووخسار بۆ کردنەوەی ئامێرەکان چەندەها ساڵە له لاپتۆپەکان و مۆبایلە ئەندرۆیدەکان لە ڕێی سیستەمەکەیانەوە بەکاربراوە، بەڵام ئەمجارە سامسۆنگ بە تایبەتی بۆ بەکارهێنەرانی داهێناوە. بە پشتبەستن بە تاقیکردنەوەکانی پێگەی The Verge، کردنەوە و ساغکردنەوەی کردارەکان لە مۆبایلەکانی ئێس ٨ـدا، یەکجار خێران، بە ترووکاندنی چاو. بە بردنە پشتەوەی هەستەوەری پەنجەمۆر لە مۆبایلەکاندا، کردنەوەی مۆبایلەکەت بە ڕووخسار باشترین ڕێگا دەبێت بۆ کردنەوەی مۆبایلەکەت…

یارمەتیدەری بیکسبی

لە ساڵی ۲۰۱۷ـدا، سامسۆنگ تایبەتمەندی یارمەتیدەری تایبەتی خۆی بۆ بەکارهێنەران ناساند بە ناوی بیکسبی، کە جێگرەوەی یارمەتیدەرەکانی تری مۆبایلەکانە لە سیستەمەکانی تر، تایبەتمەندیەکی نوێ بوو بۆ بەکارهێنەرانی گالەکسی بە درێژایی چەند ساڵ…
سەبارەت بە کارەکانی بیکسبی، بیکسبی دەتوانێت چوار هەرە گرنگترین کارەکان و پێویستەکانت بۆ بکات، کە دەتوانێت بیرتبخاتەوە، ڕێنماییت بکات و گفتوگۆ بکات. کە هەروەکو تایبەتمەندی سیری کۆمپانیای ئەپڵە بۆ مۆبایلەکانی. ئەمەش لە هیچ مۆبایلێکی پێشتری گالەکسیدا بوونی نەبوو.

تایبەتمەندی سامسۆنگ DeX

بەهۆى سامسۆنگ DeXـەوە، دەتوانیت مۆبایلەکانی گالەکسی ئێس ٨ لە ڕوونمایەکی گەورەترەوە کە کۆمپیوتەرە، کارپێبکەیت و کاربکەیت بە ئەپەکان هاوشێوەى کۆمپیوتەرێک. ئاسانکاری و خێرایی لە کارەکانتدا دەکەن و چێژێکی تر بە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان دەدات. بینەری ڤیدیۆی تایبەتمەندیەکە بن بۆ زانیاری زیاتر ڤیدیۆی سامسۆنگ Dex.

پاتریەکی سەلامەت و بێ کێشە (بەهیواین)

سامسۆنگ و نۆت ۷، چیرۆکی ناسراوی پێگەکان بوو، بە هۆی ئەو پاتریە ناپەسەندەی نۆت ۷ کە هەڵدەچوو بە تەقینەوه… سامسۆنگ دەڵێت لە کێشە ئاگراویەکەی نۆت ۷ـەوە فێربووین، پاتری مۆبایلەکانی ئێس ٨ بە چەندین قۆناغی تاقیکردنەوە و گووشارکردندا ڕۆشتوون تا گەشتووە بەوەی کە ئەنجامەکان ئەرێنی بوون. با چاوەڕوان بین، ڕووداوەکانی تەکنەلۆژیا دڵنیاییان تێدا نیە، دەنا کێ چاوەڕوانی دەکرد نۆت ۷ـی نایابی خەڵک ناوی نەمێنێت؟

ئەوەی هەیە لەسەرەوە تایبەتمەندیە درەوشاوەکانی مۆبایلەکان بوون، دەتوانیت تەواوی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکان بخوێنیتەوە، گالاکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس.

بۆچونی تۆ