بەرنامە سازی
2, نیسان 2017
با هەوڵ بدەین مناڵان‌یش فێری کۆدنووسین بکەین، فێرکاری و خولێکی کوردی پێشکەش بە ئێوە!
ئێستا له دنیادا بایه‌خێكی زۆر ده‌درێت به مناڵان بۆ زیاتر ئاشنا بوونان به بواری پرۆگرامسازی به‌تایبه‌تی كۆدنووسین، وه چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی ده‌ریان خستووه كه كۆدنووسین توانای بیركردنه‌وه‌ی مناڵان فراوانتر ده‌كات و هه‌روه‌ها توانای داهێنانیان زیاد ده‌كات.
ئێمه‌ش وه‌كو تیمێک كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌شداری چه‌ند كڵهبێكی كۆدنووسینی مناڵانمان كردووه و هه‌روه‌ها خۆمان به‌شداربووین له فێركردنی منداڵان له‌بواری كۆدنووسیندا. ئه‌وه‌ی كه جێی تێرامانی ئێمه بوو ئه‌وه‌بوو كه ئه‌و منداڵانه له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا توانیان فێری كۆدنووسین ببن و چیرۆك و یاری و وێنه‌ی جوڵاو بۆ كۆمپیوته‌ر و مۆبایل دروست بكه‌ن.
له‌پاشان بیرمان له‌وه كرده‌وه كه منداڵانی كوردیش وه‌كو هه‌موو منداڵانی دیكه‌ی دنیا ئه‌و توانایه‌یان تیایه كه زوو فێربن. بۆیه ئێمه‌ش بریارماندا كه له رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی پەڕةیەکەوە له فه‌یسبووک به‌ناوی “كۆدینگ بۆ مناڵان” هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌مانه له بواره‌كه‌دا به زمانی شیرینی كوردی بیگه‌ینن به مناڵانی كوردستان.
سه‌ره‌تا به سكراچ ده‌ستمان پێكردووه كه زمانێكی وێنه‌یی په‌روه‌رده‌ی كۆمپیوته‌ره‌و له لایه‌ن زانكۆی “MIT” دروست كراوه. له ئێستادا بابهتهكان به شێوه‌ی وانه‌ی ڤیدیۆیی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه. پلانێكی ته‌واومان دارشتووه ئه‌وه‌نده‌ی كه له تواناماندا بێت یارمه‌تی مناڵان بده‌ین له رێگه‌یه‌وه فێری كۆدنووسین ببن.
له كۆتاییدا داواكارین له دایك و باوكه‌كان كه یارمه‌تی منداڵه‌كانیان به‌ن و پاڵپشتیان بكه‌ن بۆ كۆدنووسین. چونكه ئێستا هه‌موو دنیا به‌ره‌وه بواری كۆمپییوتهر و پرۆگرامسازی ده‌روات و ئه‌توانن له رێگهیهره ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر بۆ مناڵه‌كانیان فه‌راهه‌م بكه‌ن.
بەستەری پەڕەی گروپی کۆدینگ بۆ مناڵان کرتە بکە بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە کارەکانیان و بەهیوایەی گەر منداڵ یان خوشک و برای بچووکتان هەیە لەڕێی ئەم کۆرسەو نەرمەواڵای سکراچەوە ئاشنایان بکەن بە جیهانی کۆدنووسین.
بەشی ڤیدیۆی پەڕەکە کە تا ئێستا پانزە وانەی لێ پێشکەش کراوە کرتە لێرە بکەن
بەستەری داگرتنی نەرمەواڵاو زمانی بەرنامەنووسی سکڕاچ کرتە لێرە بکەن + چۆنیەتی داگرتنی
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.