10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 5, نیسان 2017

ڕۆژی پێنج شەممە مایکرۆسۆفت بەرچاو ڕوونی زیاتر بۆ نوێترین ئامێری ئێکسبۆکسی خۆی دەکات (سکۆرپیۆ)

لە ڕابردوودا سۆنی ڕکابەریەکەی گەورەتر کرد بە ئاشکراکردنی پلەیستەیشن ٤ پرۆ، کە هەنگاوی باشتر و باشترکردن بوو بۆ نەوەی ٤ له پلەیستەیشندا. بەرامبەر بەوەش ئێکسبۆکس نەوەی نوێی له XboxOne بڵاوکردەوە کە ئێکسبۆکس ئێس بوو، بەڵام بەو شێوەیە وێنەی نەدایەوە و تەواوی چاوەڕوانی یاریکەرانی پڕ نەکردەوە بە بەراورد بە پلەیستەشن ٤ پرۆ، بەڵام مایکرۆسۆفت دەیەوێت ئەمساڵ ئامێرێکی ئێکسبۆکسی تەواو شۆڕشگێڕ ئاشکرا بکات، کە هەروەکو ئەوەی مایکرۆسۆفت ئاشکرای کردووە ناوی ئامێرەکە پڕۆجێکت سکۆرپیۆ دەبێت.

مایکرۆسۆفت له ڕابردوودا زانیاری ئامێرەکەی ئاشکراکرد، کە تایبەتمەندیە درەوشاوەکانی ئامێرەکە بوون کە هەروەکو ئەوەی مایکرۆسۆفت ئاشکرای کردووە، پڕۆجێکت سکۆرپیۆ خاوەن توانایەکی مەزنی جی پی یوی دەبێت کە ٦ تێرافلووپسە، وە خاوەن ڕوونی گرافیکی ۲۱٦۰ × ۳٨٤۰ـیە (واتا هاوشێوەی پلەیستەیشن ٤ پرۆ)، هەروەها بێگوومان پشتگیری جۆرایەتی بینینی ڕاستی خەیاڵی VR دەکات.

پڕۆجێکت سکۆرپیۆ له هەمانکاتی جەژنی کریسمسی ئەمساڵدا نمایشدەکرێت!

ئەمانە هێزە درەوشاوەکەی پڕۆجێکت سکۆرپیۆ بوون، بەڵام ئایا ئەم تایبەتمەندیانە بە نرخی چەند دەبێت!؟ مایکرۆسۆفت هێشتا هیچ وتەیەکی لەم بارەیەوە نەداوە، بەڵام مایکرۆسۆفت دەیەوێت زانیاری زیاتر و زیاتر لە ڕۆژی پێنج شەممە، کە دەکاتە بەیانی ڕابگەیەنێت و بەرچاو ڕوونی زیاتر بدات بە هەوادارانی دەربارەی سکۆرپیۆ.

سەرچاوە :
بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ