یاری 5, نیسان 2017

ئەو یارییانەی بەهۆی توندوتیژییەوە قەدەغەکراون لە وڵاتی ئوسترالیا

بەردەوام مشتومڕ هەیە لەسەر زیانی یارییە ڤیدیۆییەکان و لە زۆربەی وڵاتانێش لیستێک لەو یاریانە قەدەغەن و ڕێگەپێنەدراون. ئەمەی خوارەوە لیستێکی یارییە ڤیدیۆییەکانە کە لەلایەن چاودێرانی حکومەتی ئوسترالیا قەدەغەکراون بەهۆی ئەوەی کە پێیان وایە ئەم یارییانە توندوتیژییان تێدا بەکارهاتووە. ئەمەش بۆ ئەوەی کار نەکاتە سەر کۆمەڵگاکەیان بۆیە قەدەغەکراون. بۆیە باس لە وڵاتی ئوسترالیا دەکەم چونکە ئەم وڵاتە بە یەکەمین وڵات دادەنرێت لە جیهاندا کە زۆرترین یارییە ڤیدیۆیەکانی تیادا قەدەغەکراوە.

ئەمەش یارییەکان:

١- 50 Cent: Bulletproof: ئەم یارییە لە 25-10-2005 قەدەغەکراوە و شایەنی باسە یارییەکە لەلایەن کۆمپانیای Genuine Games گەشەیپێدراوە و بۆ ئامێری PS2 هاتووە. وە یارییەکە هەردوو دۆخی Single-player و multi-player هەیە وە هەروەها یارییەکە لە جۆری Actionـە.

٢- Dark Sector: ئەم یارییە لە 14-2-2008 قەدەغەکراوە و یارییەکە لەلایەن کۆمپانیای Digital Extremes گەشەیپێدراوە بۆ ئامێرەکانی Xbox 360 و PS3 و Microsoft Windows هاتووە. وە یارییەکە هەردوو دۆخی Single-player و multi-player هەیە. وە هەروەها یارییەکە لە جۆری کەسی سێیەمی هاوێژەرە Third-person shooter.

٣- manhunt: ئەم یارییە لە 22-10-2003 قەدەغەکراوە و یارییەکە لەلایەن کۆمپانیای Rockstar گەیشەیپێدراوە بۆ ئامێری PS2 هاتووە، یارییەکە تەنها دۆخی Single-player هەیە، وە هەروەها یارییەکە لە جۆری نهێنی و مانەوە لە ژیان و ترسناکە.

٤- NecroVisioN: ئەم یارییە لە 8-4-2009 قەدەغەکراوە و یارییەکە لەلایەن کۆمپانیای The Farm 51 گەشەیپێدراوە تەنها بۆ ئەو کۆمپیوتەرانەیە کە سیستەمی Microsoft Windows لەسەرە. یارییەکە هەردوو دۆخی Single-Player و Multi-Player هەیە. وە هەروەها یارییەکە لە جۆری کەسی یەکەمەی هاوێژەرە First-Person Shooter.

٥- Reservoir Dogs: یارییەکە لە 24-6-2006 قەدەغەکراوە و یارییەکە لەلایەن کۆمپانیای Volatile Games گەشەیپێدراوە بۆ ئامێری PS2 و Windows. یارییەکە تەنها دۆخی Single-Player هەیە و هەروەها یارییەکە لە جۆری کەسی سێیەمی هاوێژەرە Third-Person Shooter.

٦- Shellshock 2: Blood Trails: یارییەکە لە 23-6-2009 قەدەغەکراوە و لەلایەن کۆمپانیای Rebellion Developments گەشەیپێدراوە بۆ ئامێرەکانی PS3 و XBOX 360 و Microsoft Windows. یارییەکە تەنها دۆخی Single-Player هەیە، وە هەروەها یارییەکە لە جۆری کەسی یەکەمی هاوێژەرە First-Person Shooter.

٧- Silent Hill: Homecoming: ئەم یارییەش لە 22-9-2008 قەدەغەکراوە و یارییەکە لەلایەن کۆمپانیای Double Helix Games گەشەیپێدراوە بۆ ئامێرەکانی PS3 و XBOX 360 و Microsoft Windows. یارییەکە تەنها دۆخی Single-Player هەیە، وە هەروەها یارییەکە لە جۆری  مانەوە لە ژیان و ترسناکیشە.

٨- Soldier of Fortune: Payback: ئەمەش یەکێک لە یارییە قەدەغەکراوەکان و لە 17-10-2007 قەدەغەکرا کە یارییەکە لەلایەن کۆمپانیای Cauldron HQ گەشەیپێدراوە بۆ ئامێرەکانی PS3 و XBOX 360 و Microsoft Windows. یارییەکە هەردوو دۆخی Single-Player و Multi-Player هەیە، وە هەروەها یارییەکە لە جۆری کەسی یەکەمی هاوێژەرە First-Person Shooter.

٩- Syndicate: یارێکی ترە لە یارییە قەدەغەکراوەکان لە 19-12-2011 قەدەغەکرا کە یارییەکە لەلایەن کۆمپانیای Starbreeze Studios گەشەیپێدراوە بۆ ئامێرەکانی PS3 و XBOX 360 و Microsoft Windows. یارییەکە هەردوو دۆخی Single-Player و Multi-Player هەیە، وە هەروەها یارییەکە لە جۆری کەسی یەکەمی هاوێژەرە First-Person Shooter.

بۆچونی تۆ