ئەپ و نەرمەکاڵا 6, نیسان 2017

ئەپە تازەکەی ئەپڵ بەناوی Clips بۆ دروستکردنی ڤیدیۆ ئێستا لە ئەپستۆر بەردەستە بۆ داگرتن

ئەمە بریتییە لە نوێترین ئەپی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەناوی Clips و تایبەتە بەدروستکردنی ڤیدیۆیی خەندەئامێز و گونجێندراوە لەگەڵ هەر سێ ئامێرەکانی ئایفۆن و ئایپاد و ئایپۆد. شایەنی باسە، ئەم ئەپە ڕێگەخۆشکەرە بۆ دروستکردنی ڤیدیۆیی هەمەجۆری خەندەئامێز بە چەند هەنگاوێکی کەم و دانانی چەندین جوڵەی جوان و کاریگەری لەسەر وێنە و ڤیدیۆکانمان و پاشان هاوبەشیکردنی لەگەڵ هاوڕێ و خزم و دۆستان و هەموو جیهان!

لەڕێگەی ئەپی کلیپس دروستکردنی ڤیدیۆ ئاسانترکراوە بەشێوەیەک دەمنامە و تراک و ئامرازە ئاڵۆزەکانی مۆنتاژکردن نابینیت و بەڵکە بەڕێگەیەکی ئاسانتر دەتوانیت چرکەساتەکان تۆماربکەیت و پاشان گۆرانکارییەکان لەڕێگەی ئامرازە خۆکارەکانەوە ئەنجامبدەیت و ڤیدیۆکەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبکەیتەوە.

لەڕێگەی کلیپسەوە دەتوانیت لەڕێگەی دەنگتەوە تایتڵ واتە ناونیشان دروست بکەیت و بەشێوەی جوڵاو لەسەر ڤیدیۆکەت دەربکەون. تەنانەت دەتوانیت دواتر نوسینەکە ڕێکبخەیت و خاڵبەندی باشتربکەیت. ئەمانە و چەندین بابەتی سەرەنجڕاکێش تر لە کلیپس بووینان هەیە و دەتوانیت ڤیدیۆکانتانی پێ جوانتر و نایابتربکەن.

تۆش کرتە بکە بۆ داگرتنی ئەپی کلیپس و تاقیبکەرەوە.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ