10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 7, نیسان 2017 بۆچوون

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک بێت سیستەمەکەی سامسۆنگ ناسراو بە تایزن پڕە لە کەلێنی ئاسایش!

لەدوایین بڵاوکراوەکانی ویکیلیکس کە لە ناوەندێکی ئاسایشی ناو دەزگای سی ئای ئەی دزەیان پێکرابوو دەرکەوت کە تەلەڤزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ بە ئاسانی هاکدەکرێن بەڵام لەوە خەراپتر ئەوەیە کە دەرکەوت سیستەمەکەیان کە ناسراوە بە تایزن زۆر وێرانترە وەک لەوەی بیری لێدەکرێتەوە. ماڵپەڕی مەزەربۆرد بڵاویکردووەتەوە کە لێکۆڵەرەوان ٤٠ کەلێنی ئاسایشیان لەم سیستەمە دۆزیوەتەوە کە خودی سامسۆنگ پێیان ئاشنا نییە. شایەنی باسە سیستەمی تایزن کە لەلایەن سامسۆنگەوە گەشەی پێدەدریت لەسەر ژمارەیەک لەبەرهەمەکانی کۆمپانیای ناوبراو بەکاردەهێندرێت و ئەو کەلێنانەی کە دۆزراونەتەوە ڕێگە بە هاکەرەکان دەدەن کە بەئاسانی لەدوورەوە ئەم ئامێرانە هاکبکەن کە بەم سیستەمە کاردەکەن.

تایزن لەسەر زیاتر لە ٣٠ ملیۆن تەلەڤیزیۆنی زیرەکە، وە سامسۆنگ بەنیازە ئەم سیستەمە لەسەر زیاتر لە ١٠ ملیۆن تەلەفۆنی زیرەک جێگیربکات تا کۆتایی ئەمساڵ. لەڕاستیدا سامسۆنگ پلانی هەیە وردە وردە پشت بەستنی بە سیستەمەکەی گووگڵ کەمبکاتەوە بەڵام ڕوونیشە کە سیستەمی تایزن پارێزراو و ئامادەنییە تا بخرێتە سەر ئامێرەکانی گالەکسی.

لێکۆڵەرێکی ئیسرائیلی بەناوی ئەمیهای نیدەرمان پێی وایە کە سیستەمی تایزن خەراپترین کۆدە تا ئێستا ئەو بینیبیێتی. ناوبراو لەچاوپێکەوتنێک لەگەڵ ماڵپەڕی مەزەربۆرد دەڵێت ئێوە دەتوانن تێبگەن بە ئاسانی کە هیچ کەسێک بەبێ هیچ تێگەیشتنێک لە بابەتی ئاسایش ئەم کۆدانەی نوسیوە و ئامادەیکردووە. ئەمە وەکو ئەوە وایە کە خوێندکارێک کە ئێستا خوێندنی تەواونەکردووە بیهێنیت کۆدی نەرمەکاڵاکەی تۆ بکات و دروستی بکات!

وا دیارە ئەمیهای نیدەرمان چەندین کەلێنی لەو سیستەمە بەدیکردووە و بەشێوەیەک هەندێکیان زۆر مەترسیدارن و دەبنە هۆی ئەوەی بەئاسانی لەڕێگەیانەوە بەتەواوی دەست بەسەر تەلەڤیزیۆنەکانی سامسۆنگ دابگیرێت. نیدەرمان دەڵێت هەموو ئەو زانیاریانەی کۆی کردووەتەوە لەسەر ئەم سیستەمە لە ڕۆژی دووشەممە بە قوڵی لە لوتکەی شیکەرەوانی ئاسایشی تاقیگەکانی کاسپەرسکای باسیان دەکات.

شایەنی باسە سامسۆنگ لەسەرەتادا وەڵامی نیدەرمانیان داوەتەوە بە وەڵامێکی خۆکار لە ئیمەیڵەوە بەڵام دوای ڕاپۆرتەکەی ماڵپەڕی مەزەربۆرد سامسۆنگ دەڵێت ئەوان ئامادەن بەتەواوی هاوکاربن لەگەڵ نیدەرمان تا کەلێنەکان کەمبکەنەوە و چارەسەریان بکەین.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ