سامسۆنگ 7, نیسان 2017

دەستەی DisplayMate: تا ئێستا گالەکسی ئێس ٨ خاوەنی باشترین ڕوونمایە لەناو مۆبایلە زیرەکەکاندا

زانراوە کە مۆبایلە زیرەکەکان و تەلەڤیزیۆنە زیرەکەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ خاوەنی ڕوونمای ئاست بەرزن لەڕووی ڕەنگ و ڕوونی وێنەوە. بەڵام ئەوەی دەربارەی گالەکسی ئێس ٨ دەگوترێت جیاوازە و بەتەواوی سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست هێناوە. لەڕاستیدا، بەگوێرەی دەستەی DisplayMate کە تایبەتمەندن لە تاقیکردنەوەی ڕوونی ڕەنگەکان لە ڕوونماکاندا و هەڵسەنگاندنیان بۆ ڕوونمای گالەکسی ئێس ٨ کردووە، دەردەکەوێت هەڵسەنگاندنەکەیان بەپلەی نایاب بووە کە +A ـیان پێداوە.

شایەنی باسە ڕوونماکەی گالەکسی ئێس ٨ توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ HDR هەیە بە ئاسانی و زۆر بەباشی، ئەوە هەر گالەکسی ئێس ٨ـە کە یەکەم مۆبایلی زیرەکە خاوەنی بڕوانامەی Mobile HDR Premium بێت کە لەلایەن دەزگای UHD Allianceـەوە گەشەی پێدەدرێت و ئەمەش واتای وایە کە ڕوونمای گالەکسی ئێس ٨ توانای پێشاندانی هەمان ڕەنگ و ڕوونی ئەو ناوەڕۆکانەی هەیە کە لەسەر ئەو تەلەڤیزیۆنانە لێدەدرێن کە HDRـیان هەیە.

لەڕاستیدا لەدوای ئەو ئەنجامە باشەی دەستەی DisplayMate لەسەر ڕوونمای گالەکسی ئێس ٨ بەدەستیان هێناوە، خەڵکی زیاتر بەپەرۆشدەبن لە بەدەستهێنانی ئەو مۆبایلە، تاوەکو چێژوەرگرن لەو ڕوونما نایابەی ئەو مۆبایلە لەخۆی دەگرێت. جێگای سەرسوڕمان نییە کە بەگوێرەی چەند ڕاپۆرتێک ئەپڵ بڕیاریداوە پشت بە سامسۆنگ ببەستێت بەمەبەستی دابینکردنی ڕوونمای OLED بۆ ئایفۆن هەشت.

بۆ زیاتر جەختکردنەوە لە ئەنجامەکانی دەستەی DisplayMate ئەوا دەتوانیت کرتە لەم لینکە بکەیت و ئەنجامەکان بە وردی ببینیت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ