سامسۆنگ 8, نیسان 2017

لە وێنەیەکی دزەپێکراودا گالەکسی نۆوت ٧ـی ڕیفێربشکراو دەرکەوت

ماڵپەڕێکی ڤێتنامی وێنەیەکی زیندووی گالەکسی نۆوت ٧ دزەپێدەکات و دەوترێت ئەمە وێنەیەکی ڕیفێربشکراوی مۆبایلی ناوبراوە، کە گوایە سامسۆنگ بەنیازە لە بازاڕەکانی جیهان بڵاوی بکاتەوە.

شایەنی باسە، کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری لە مانگی ٣ی ڕابردوو ئاشکرای کرد کە بەنیازە گالەکسی نۆوت ٧ دووبارە بخاتەوە بازاڕەکانی جیهانەوە جگە لە ئەمریکا و هیندستان بە پاترییەک کە توانستەکەی کەمتربێت لەوەی پێشتر.

وە هەروەها ماڵپەڕی ڤێتنامی Samsungvn.com کە ناسراوە بە هەواڵە گەرمەکانی تایبەت بە سامسۆنگ وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە کە گوایە ئەمە وێنەی گالەکسی نۆوت ٧ی ڕیفێربشکراوە و کە تێیدا دەردەکەوێت کە چەند جیاوازییەکی لە یەکەم وەشانی مۆبایلەکە هەیە کە بەهۆی کێشەی گڕگرتن لەبازاڕەکان کێشرایەوە.

جێگای ئاماژەیە و بەگوێرەی وێنەکان دەردەکەوێت کە ئەم مۆدێلەی گالەکسی نۆوت ٧ بە ژمارەی N935 دێت نەک N930 کە تایبەت بوو بە مۆدێلە ئەسڵیەکە. هەروەها دەردەکەوێت کە توانستی پاترییەکەی ٣٢٠٠ ملی ئەمپێر دەبێت و کەمترە لە ملی ئەمپێری ئەسڵییەکە کە ٣٥٠٠ بوو.

بێگومان لەماوەی ڕابردوودا سامسۆنگ ڕووبەڕووی زیانێکی زۆربۆیەوە بەهۆی گالەکسی نۆوت ٧ کە هەندێک حاڵەتی تەقینەوە و گڕگرتن لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان تۆمارکرا. لەڕاستیدا سامسۆنگ لە ئێستادا کار لەسەرئەوە دەکات کە قەربووی ئەم زیانانە بکاتەوە کە بەهۆی گالەکسی نۆوت ٧ توشی هات ئەمەش لەڕێگەی گالەکسی نۆوت ٨ یان ئەو جۆرە ڕیفێربشکراوەی کە بەنیازە بیخاتەوە بازاڕەکان.

ئەمانە چەند وێنەیەکی گالەکسی نۆوت ٧ی ڕیفێربشکراون:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ