ئای ئۆ ئێس
9, نیسان 2017
فەرهەنگی ڕێبینی ٥ زمانی بە ١٥ هەزار وشەی نوێ و تایبەتمەندی گەڕان لەڕێگەی کامێڕاوە نوێکرایەوە

بێگومان لەماوەی ڕابردوودا چەندان فەرهەنگی ئەلیکترۆنی بۆ کۆمپیوتەر و مۆبایل بڵاوکراونەتەوە و تا ئێستاش گەشەپێدەران بەردەوامن لە گەشەپێدانیان. فەرهەنگی ڕێبینیش یەکێک بووە لەو فەرهەنگە سەرکەوتووانەی کە تا ئێستا گەشەپێدەرەکەی بەردەوامە لە گەشەپێدانی و ئەمڕۆ لە دوایین نوێکردنەوەی چەند نوێکردنەوەیەکی نایابی بۆ فەرهەنگەکەی کردووە.
ئەو نوێکردنەوانەش لە زیادکردنی وشەی نوێ و تایبەتمەندی نوێ لە فەرهەنگەکەدا خۆیان دەبیینەوە. ئەمانەی خوارەوە پوختەی نوێکارییەکانن:
- تایبەتمەندی کامێرا کە بەهۆیەوە بە خستنەسەری کامێرا لەسەر هەر وشەیەکی ئینگلیزی واتایەکەت پێدەدات و بەشێوەیەکی جوان و قەشەنگ دیزایین کراوە. بۆ کردنەوەی ئەم بەشە لەسەرەوەی ئەپەکە وێنۆچکەی کامێرا هەیە و بیکەوە شێوەیەکی وەکو ئەمەی خوارەوەت دێتە بەرچاو:

- بەشی وشەی ڕۆژ واتە Word of the day بۆ زیادکراوە و بەهۆیەوە هەموو ڕۆژێک دەتوانی وشەیەک فێرببیت.
- زیادکردنی ١٥ هەزار وشەی نوێ بۆ فەرهەنگەکە.
- چارەسەرکردنی چەند کێشەیەک.
تێبینی: ئەم نوێکردنەوەیە تەنها بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەردەستە.
ئێوەش دەتوانن پەنجە بنێین بەم بەستەرە بۆ داگرتنی ئەم فەرهەنگە نایابە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!