ئامێرە هەمەجۆرەکان

ڕۆبۆتەکەی IBM ناونراو بە واتسۆن هاوکاری تەکنەلۆژی پێشکەش دەکات و هەرگیز ناخەوێت!

“واتسۆن” کەڵە کۆمپیوتەرەکەی کۆمپانیای IBM، کە هۆشیارییەکی فرەی هەیە، بەرپرسیایەتی بەشی پاڵپشتی ئەم کۆمپانیایە لە ئەستۆ دەگرێت. ئەم کۆمپیوتەرە دەتوانێت لە هەر بەشێک یاریدەدەری پریسارەکانی مرۆڤ بێت.کات و شوێن بۆ ئەم کۆمپیوترە گرنگ نییە. وادیارە بەکارهێنەر یان مرۆڤەکان دەتوانن لە گەڵ واتسۆن وەک مرۆڤێک قسە و پرسیار بکەن، ئەمەش بە پێچەوانەی کۆمپیوتەرەکانی دیکەیە. بەڵام “واتسۆن” بە پێی زانیاری پرسیارکەر وەڵامی دەداتەوە واتە گەر پرسیار قووڵتر بێت واتسۆنیش بەهێزتر و پێشکەوتووانەتر وەڵام دەداتەوە.

لە سنووری ئیشەکانی “واتسۆن” بۆ بەکارهێنەر دەتوانین ئاماژە بە گەڕانەوەی وشەی نهێنی، زیادکردنی بۆشایی ئیمەیڵ و چەند کاری دیکەی تر ئاماژە بکەین. بەڵام گەر نەتوانێت وەڵامی پرسیارێک بداتەوە، داواکار پەیوەند دەدات بە ئەندازیارانی IBM تا چارەسەری کێشەکە بکەن.

خاڵە گرنگەکەی “واتسۆن” لەمەدایە، پاش هەر پەیوەندیێک واتسۆن شتێکی نوێ فێر دەبێت و لە داهاتوو ناردنی بەکارهێنەر بۆ هاوکارانی مرۆڤی کەمتر دەکاتەوە.

ئازیزان گەر چاو لە هەواڵەکانی جیهانی ئایتی بکەن، سەرنج تەنها بەلای بردنی زانیاری دەنگ بۆ ئامێرەکان زۆرتر دەبێت. لە ئێستادا کەڵە کۆمپانیاکانی گووگڵ، مایکرۆسۆفت، ئەپڵ و سامسۆنگ زۆرتر لە ڕابردوو خەریکن بەها بە دەنگ دەدەن. بۆ وێنە نۆکیاش لە نوێترین کاری، یاریدەدەری دەنگی بە ناوی “میلکای” خستە بەردەست کە دەتوانێت یاریدەدەری ئەندازیارانی ڕایەڵە لە کۆمپانیاکان بێت. دەتوانن چاو لە یاریدەدەری دەنگی ئامازۆن بکەن واتە “ئەڵێکسا” کە زۆر کڕیاری لە ساڵی ٢٠١٧ سەرقاڵکرد، یان لە تەلەفۆنە دەستیەکان گەر بڕوانن تێلەگرام توانایی پەیوەندی دەنگی زیاد دەکاتە سەر ئەپی پەیامنێرەکەی. بەڵام بۆ دەنگ زۆر گرنگترە لە وێنە و پەیامی نووسراوە و ڤیدیۆ؟

  1. قەبارەی فایلەکەی بەبەراورد بە فایلی ڤیدیۆ کەمترە.
  2. لە فایلێکی دەنگ زانیاری دەوروبەر فرەتر دەردەکەوێت بۆ کۆمپانیاکانی رێکلام.
  3. لە دەنگدا خۆشی زۆرتر پەیدا دەکەین 🙂

ئەمانە گشتی خەریکن وردە وردە مرۆڤەکان بەلای هۆشێکی زیرەک ڕادەکێشن کە دەنگ خێراترین ئامرازە بۆ گواستنەوەی زانیاریەکان. ئەم هۆشە رێدەدات بە ڕۆبۆتەکان کە زانیاریی مرۆڤەکان واتە من و تۆ کە دەمانخستە سەر هێڵی ئینتەرنێت شی بکەنەوە. بێ گومان ئێمە هەنگاومان بەرەو زیندووکردنەوەی رۆبۆتەکان لە جیهانی مرۆڤ، هەڵگرتووە و چاوەڕوانی ئەوە بکە کە ڕۆبۆتەکان دەسەڵاتداری جیهان لە ئەستۆ بگرن. هەر ئەمەش ئەو پێشبینییەی بابەتەمان بوو کە ڕۆبۆتەکان خۆیان لە مرۆڤ نزیک دەکەنەوە کە بێنە نێو جیهانەکەیان و شتیان لێ فێرببن تاوەکو خۆیان ڕاستەوخۆ کردارەکانی ئەوان بەڕێوەببەن.

سەرچاوە :

ئینگاجێت

9 نیسان، 2017
ئاڤاتار
قەزوان نە تەسبێحی مەلاو قەشەیە، نە مەنجەڵێکی بێ یاپراخ.بەڵکوو شانە هەنگوینی نازپێنەدراوەی کوردەوارییە کە لەسەر گنو لینوکس دەنووسێت. www.Qezwan.ir
36