مایکرۆسۆفت 11, نیسان 2017

وەشانە نوێکەی ویندۆز ١٠ بەناوی Creators Update ئێستا بەردەستە

بێگومان مایکرۆسۆفت لە ٢٦ی مانگی ١٠ی ساڵی پار پەردەی لەسەر چەند بەرهەمێک لادا و هەروەها نمایشی وەشانێکی نوێی ویندۆز ١٠ی کرد بەناونیشانی Creators Update  و ئێمەش بە هەواڵی تایبەت ڕووماڵی ڕاگەیاندنەکانمان کرد. شایەنی باسە وەشانی ناوبراو لەوکاتەوە تا ئەمڕۆ بەردەوام وەشانی تاقیکاری لێ بڵاوکردووەتەوە و کاری لەسەر چاککردن و باشترکردنی کردووە و خۆشبەختانە ئەمڕۆ بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئینگاجێت ئەم وەشانە بە فەرمی بۆ بەکارهێنەران بەردەست دەبێت و وردە وردە بەگشت بەکارهێنەرانی ویندۆز ١٠ دەگات.

شایەنی باسە لەم وەشانەدا چەندین نوێکاری و چاکسازی ئەنجامدراون و لەدوایینیاندا زیادکردنی Privicy Settings بوو کە لەمەودوا هەموومان دەزانین کە ویندۆز ١٠ دەستی بە چ زانیارییەکی کەسی دەگات کە لەم وێنەیەی خوارەوە دیارە و ئەوەی جێگای باسیشە ئەوەیە بەبێ ڕەزامەندی دەربڕین لەسەر ئەو پەنجەرە ناتوانیت نوێکردنەوەکە ئەنجام بدەیت.

جێگای ئاماژەیە لەم وەشاندە یەکێک لە بێزارەکەرترین تایبەتمەندییەکان چارەکراوە ئەویش ئەو ئەپدەیتە خۆکارانە بوو کە لەخۆیەوە لەکاتی زۆر نەگونجاو ئەنجامدەدران و بۆیە لەمەودوا مەترسە و بە بوونی تایبەتمەندی دابەزاندنی دواتر دەتوانیت بەردەوام بیت لە پێشکەشکردنی سیمینارەکەت و ویندۆزەکەت لەخۆیەوە ئەپدەیت نابێت و ئەمە سەرباری ئەوەی قەبارەی ئەپدەیتەکان کەمکراونەتەوە.

بەکورتی، ئەمە گەورەترین نوێکردنەوەی ویندۆز ١٠ـیە تا ئێستا و بەڵام سەربارەی ئەو هەموو کارە بەردەوامەی مایکرۆسۆفت لەوەیە هەندێک لە شتەکان وەکو خۆیان نەبن لەسەرەتادا.

دەربارەی ئەوەی کەی ئەم نوێکردنەوەیە بە من و تۆ دەگات ئەوە کات گرنگە و لەبیرت نەچێت کە وەشانی پێش ئەم وەشانە نزیکەی ٦ مانگی ویست تا بەتەواوی بەکارهێنەران گەیشت. کەواتە دەبێت ئارام بگریت ئەگەریش ئارام ناگریت ئەوە Update Assistance دابەزێنە و لەڕێگەئەوە کارەکە ئەنجام بدە! بەڵام بەورییاییەوە.

 

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ