ئەپ و نەرمەکاڵا 13, نیسان 2017

چەندین ئەپڵیکەیشن تایبەت بە خوێندکارە خۆشەویستەکان بە دەست بهێننە!

فێرخوازانی “کەی ئای تی ئێن” ئەمجارەش هاتمەوە خزمەت ئێوەی خۆشەویست،ئێمە و مانانن بەردەوام لە هەلی خزمەت کردنی فێرخوازنمان داین تاوەکو رۆژانە خزمەت بە ئێوەی خۆشەویست بکەین، بابەتی ئەمجارەم تایبەتە بە خوێندکارانی خۆشەویست لای هەموومان ئاشکرایە کە لە کاتی خوێندنمان لە زانکۆ و پەیمانگا،پێیوستمان زۆر بە بەدەست هێنانی زانیاری دێت لەگەل پێشکەوتونی تەکنەلۆژیا زۆربەمان بەکارهێنەری موبایلە زیرەکەکانین، بۆیە لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەم بە  ناساندنی چەند ئەپڵیکەیشنێکی گرنگ بۆ سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس کە لە ئێستادا زۆربەمان سود لەم دوو سیستەمە وەردەگرین لەلایەکی تریشەوە  دەتوان خوێنکارە خۆشەویستەکان سود لەم ئەپانە وەربگرن لە ئیش و کاری رۆژانەیان بۆ بەدەست هێنانی زانیاری و ئەنجامدانی کاری رۆژانەیان.

 

ئەپڵیکەیشنی My Study Life

لە رێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت هەموو کار و چالاکییەکانی وەک دیاری کردنی کاتی تاقیکردنەوە و ئەرک و کارەکانی تێدا پاشەکەوت بکەیت.

داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید کرتە لێرە بکە

داگرتن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس کرتە لێرە بکە

 

ئەپڵیکەیشنی Mathway Math Problem Solver

لە رێگای ئەم ئەپەوە خوێندکاران دەتوان بە دوای ئاسانکاری شیکاری ژمێریاریەکانی  بیرکاریدا بگەرێن دەتوان سودی لێ وەربگرن  لە وەرگرتنی خێرای ئەنجامی لێکدان و کۆکردن و لێ دەرکردن و چەند کارێکی تری سەرەتایی بیرکاری.

داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید کرتە لێرە بکە

داگرتن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس کرتە لێرە بکە

 

پێگەی Dictionary.com

پێگەی Dictionary کە فەرهەنگێکی پێشکەتوو لەخۆ دەگرێت زیاتر لە ٥٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە لە جیهاندا ئەم فەرهەنگە زۆرترین ووشە لە خۆدەگرێت بە زمانی ئینگلیزی،وە دەتواننیت وەرگێران بکەیت بۆ چەند زمانی تریش دەتوانیت بیکەیت بە سەرچاوەێک بۆ دۆزینەوەی مانا و تێگەیشتن لە وشەکان کە لە پەیمانگا و زانکۆدا فێری دەبیت.

کرتە لێرە بکە بۆ چوونەناو پێگەی Dictionary

 

ئەپڵیکەیشنی RealCalc Scientific Calculator

لە رێگای ئەم ئەپەوە دەتوانی ژمێریارێکی نایابی زانستی کار و لێکدانەوە زانستیەکانی وەک مۆد و لۆگ  چەندانی تر بە ئەنجام بگەێنیت.

داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید کرتە لێرە بکە

داگرتن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس کرتە لێرە بکە

 

ئەپڵیکەیشنی CamScanner HD

لە رێگای ئەم ئەپەوە دەتوانیت کامێراکەت بکەیت بە سکانەرێک بۆ سکانکردنی پەرێک کوالێتیكی بێ وێنەی هەیە و راستەوخۆ دەتوانیت لاپەرەکەت سکان بکەیت و دواتر  بکەیت بە PDF.

داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید کرتە لێرە بکە

داگرتن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس کرتە لێرە بکە

 

ئەپلیکەیشنی DropBox

ئەپی دروپ بۆکس یەکێکە لە ئەوپە پێشکەتوانەی کە سودێکی زۆری هەیە بۆ پاشەکەوتکردنی هەموو زانیاری و وێنە و ڤیدیۆ و کارەکانی تری زانکۆ و پەیمانگا کە دەتوان فێرخوازان سەرجەم داتاکان پاشەکەوت بکەن و هەرکات پێویست پێ بوو، وەریان بگریت لە کاتی پەیوەست بوونت بە ئینتەرنێت فێرخوزان پێویستە سەرەتا هەژمارێکی تایبەت بە خۆتان دروست بکەن و دواتر داتاکانتان بگوازنەوە هەژمارەکەتان.

داگرتن بۆ سیستەمی ئەندرۆید کرتە لێرە بکە

داگرتن بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس کرتە لێرە بکە

 

بەهیوای سودی لێوەربگرن

بۆچونی تۆ