10
بابەتی گرینگ 15, نیسان 2017 بۆچوون

بلۆککردنی پێگە و ماڵپەڕەکان له وێبگەڕی کڕۆم بە پێوەکراوی Site blocker

پێوەکراوەکان لە وێبگەڕەکاندا بەشێک لە تایبەتمەتدی وێبگەڕەکانی پڕ کردووەتەوە و سوودێکی زۆری دەبێت بۆ دەیان شت، ئێستاش پێوەکراوێکی گرنگی وێبگەڕی کڕۆم بناسن، که یارمەتیدەرتان دەبێت بە شێوەیەکی زۆر خێرا و سادە بۆ بلۆککردنی ئەو ماڵپەڕەی کە دەتەوێت.
پێوەکراوی سایت بلۆکەر بۆ بلۆککردنی ئەو ماڵپەڕەی یان ئەو گەڕانەی کە پێویستە لە کاری بخەیت که ماڵپەڕێکی نەشیاوە یاخوود هەر جۆرە ماڵپەڕێکی تر بێت ک بتەوێت له کاری بخەیت.

چۆنیەتی کارکردنی: کاتێک پێوەکراوەکەت لەم بەستەرەوە کردەوە داگرتن کرتە لە دووگمەی Add to chrome بکە کە پێوەکراوەکە بۆ وێبگەڕەکەت زیاد دەکات، پاشان لەلای ڕاستی سەرەوە وێنۆچکەی پێوەکراوەکە دەردەکەوێت و کرتەی لێبکە و بەشی opition هەڵبژێرە. پاشان بۆشاییەک دەبینیت کە لەلایەوە نوسراوە Add page، لەو بۆشاییە ناوی ماڵپەڕەکە یان پێگەکە بە درووستی بنوسە و پاشان Add page بکە، ماڵپەڕەکە لەکاردەخرێت و بلۆک دەکرێت.

پێوەکراوەکە تایبەتمەندی زیاتر لەخۆدەگرێت.

بۆچونی تۆ