ئەندرۆید 17, نیسان 2017

تەنها لە ماوەی ٤ مانگدا هواوەی ٥ ملیۆن مۆبایلی مەیت ٩ی فرۆشتووە

 

فرۆشی زنجیرە جیاوازەکانی مۆبایلەکانی هواوەی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و ئەمجارەیان هواوەی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە تەنها لە ٤ مانگی سەرەتای بەردەست بوونیدا مۆبایلی هواوەی مەیت ٩ کە خاوەن تایبەتمەندی بەرز و ڕونمایەکی قەبارە گەورەیە ٥ ملیۆن دانەی لێ فرۆشراوە، واتە بە بەراورد بە مەیت ٨ لە هەمان ماوەدا ٣٦٪ زیاتری لێ فرۆشراوە.

هەروەها هواوەی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ١٢ ملیۆن دانەی لە مۆبایلەکانی زنجیرەی پی ٩ فرۆشتووە کە ئەمەش بەرزبوونەوەیەکە بەڕێژەی ١٥٢٪ لە هەمان ماوەدا! بە واتای ئەوەی کە زنجیرەی پی ٩ دوو ئەوەندە و نیوی لێ فرۆشراوە بە بەراورد بە زنجیرەی پی ٨ی پێش خۆی.

لە ئێستاشدا مۆبایلەکانی هواوەی پی ١٠ و پی ١٠ پڵەس لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە هەرێمی کوردستانیشەوە بەردەستن بۆ کڕین و هواوەی پێشبینی دەکات کە بە لایەنی کەمەوە ١٠ ملیۆن دانەیان لێ بفرۆشرێت.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ