ئەپ و نەرمەکاڵا
17, نیسان 2017
وەشانی 2.2.0 ی ئەپی نوێژەکانم بە کۆمەڵێک نوێکاریەوە بەردەستە بۆ داگرتن

ئەپی نوێژەکانم کە لەلایەن کوردێکی خۆبەخشەوە گەشەی پێدەدرێت و کاتی بانگی بۆزۆربەی شار و شارۆچکەکانی کوردستانی لەخۆی گرتووە و چەندان تایبەتمەندی پێشکەوتووی هەیە، لە کاتی هەموو بانگەکان بانگدەدات و چەندان بانگبێژی تێدایە کە بە ئارەزووی خۆت دەتوانیت هەڵبژێریت و بوونی دۆخی بێدەنگ کردن لەکاتی چوونە مزگەوت بۆ ئەوەی خۆکارانە بێدەنگ ببێت تا تۆ دەگەڕێیتەوە و پاشان هەر خۆیشی دۆخی بێدەنگی ناچالاک دەکات و دەنگەکەی دەکرێتەوە.
گرنگترین نوێکارییەکان:
* نیشاندانی قیبلە لە سەر نەخشەی گۆگل
* زیادکردنی ڕیکخستنی وریاکەرەوە بۆ نوێژی هەینی
* زیادکردنی ڕێکخستنی باری بێدەنگی بۆ نوێژی هەینی
* دیاریکردنی ناوە پیرۆزەکانی خوا لەکاتی خوێندنەوەی ناوەکان
* زیادکردنی شوێنی شۆرش و تەکیە
*چاکردنی کێشەکان و باشترکردنی بەرنامەکە
دەتوانن لەم بەستەرەی خوارەوە دایبگرن کرتە لێرە بکەن
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.