ئەندرۆید 18, نیسان 2017

داواکاری پێشوەختەی گالەکسی ئێس ٨ ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماردەکات

 

داواکاری پێشوەختە بۆ کڕینی مۆبایلە نوێکانی سامسۆنگ گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پڵەس لە ڕۆژی ٧ی ئەم مانگەوە لە وڵاتی کۆریای باشوور دەستی پێکردووە و لە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسانەی لەم ڕێگایەوە ئەم دوو مۆبایلەیان کڕیوە تەنها لەو وڵاتە لە ١ ملیۆن کەس تێپەڕی کردووە لەم ماوە کەمەدا و ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە لەسەر ئاستی ئەو وڵاتە.

سامسۆنگ پێشبینی دەکات کە بتوانێت ٦٠ ملیۆن لەم دوو مۆبایلە ئاست بەرزەی بخاتە بازاڕەکانی جیهانەوە، شیکەرەوەکانیش پێیان وایە سامسۆنگ دەتوانێت تەنها لەم ساڵدا ٥٠ ملیۆن دانەیان لێ بفرۆشێت.

٢١ی ئەم مانگە لە هەریەک لە وڵاتانی کۆریای باشوور و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەم دوو مۆبایلە بەردەست دەبن بۆ کڕینی ڕاستەوخۆ و دەگەنە دەست کڕیارانی پێشوەختەش، هەروەها لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان مۆبایلەکان بە نرخی ٦٩٩$ و ٧٩٩$ بەردەستن بۆ كڕین.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ