10
ئای ئۆ ئێس 18, نیسان 2017

Google Earth تایبەتمەندی سێ دووری بەردەست خست

ئەم نوێکردنەوەی گوگڵ ئێرز بە گرنگترین نوێکردنەوە دادەنرێت لە مێژووی خزمەتگوزارییەکەدا، کە تایبەتمەندی گەڕانی بە نێو شار و ناوچە جیاوازەکاندابە شێوەی سێ دووری و لە ئاسمانەوە بەردەست خستووە، زیاد لە پەنجا شوێنی سەرنجڕاکێش و جیهانی ئەم تایبەتمەندییەیان بۆ بەردەست خراوە کە دەتوانیت لەڕێی وێب و مۆبایل و تابلێتەوە ئەو شوێنانە ببینیت کرتە لێرە بکە بۆ بینینی خزمەتگوازرییەکە.

تایبەتمەندییەکی دیکەی تر بریتییە لەوەی بەکارهێنەر دەتوانێت لەڕێی پەنجەنان بە دووگمەی “I’m Feeling Lucky” ییەوە لە نێو ئەپ و خزمەتگوزارییەکەدا، گوگڵ دەیباتە شوێنێکی سەرنجڕاکێشی بەناوبانگ بەشێوەیەکی هەڕەمەکی، هەروەها دەتوانیت تێبینی و سەرنجت بنوسی لەسەر ئەو شوێنانەی سەردانت کردوون.

بەکارهێنەر دەتوانێت لە ڕێی دووگمەی 3D ـییەوە بچێتە بەشی گەڕانی سێ دووری و وەک ئەوەی لە ڕێی فڕۆکەیەکەوە تەماشایی شوێنەکان بکات و بە هەموو ئاڕاستەکانی چواردەوریدا بینەرییان بێت.

جێی ئاماژەیە ئەپڵیکەیشن و نەرمەکاڵای تایبەت هەیە بە خزمەتگوزارییەکە بۆ هەریەک لە سیستەمەکانی ویندۆز و ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید دەتوانن لە کۆگا فەرمییەکانی کۆمپانیاکە بەردەستی بخەن.

 

سەرچاوە :
تاگەکان 3D Google_Earth
بۆچونی تۆ