10
ئەندرۆید 19, نیسان 2017

چۆنییەتی ناچالاککردنی جوڵەکان لە سیستەمی ئەندرۆید بەبێ ڕووت

بێگومان جوڵەکان لەسەر ڕووکاری بەکارهێنەری سیستەمە وەگەرخەرەکان کەشێکی خۆشتر بۆ بەکارهێنەر دەڕەخسێنن و بەو جوڵانە  سیستەمەکان سەڕەنج ڕاکێشترکراون. گومانی تێدانییە جوڵەکان لە زۆربەی سیستەمەکان بەردەستن بۆ نمونە ویندۆز و ماک ئۆ ئێس و ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید. بەڵام سەرباری ئەوەی ئەو جوڵانە چێژبەخشن لەهەمان کاتدا لەو تابلێت و کۆمپیوتەر و مۆبایلانەی کە تایبەتمەند مامناوەندن سیستەمەکە هێواش دەکەن و بەڵکو کار لەسەر پاتریش دەکەن. نمونەی زیندووش بۆ ئەمە ئەو Parallax Effectـەیە کە لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس هەیە و کاریگەری دیاری لەسەر پاتری هەیە.

شایەنی باسە، ئەندرۆیدیش لەو نێوەندەدا جیاوازنییە و خاوەنی ئەو جوڵانەیە و جوڵەی زۆر لەسەر ڕووپەڕەکەی بەکارهاتوون. ئەو جوڵانە کار لە هێواشبوونەوەی ئامێرەکە و پاتریەکەی دەکەن، لەبەرئەوە بفەرموو لەخوارەوە چۆنیەیتی ناچالاککردنی ئەو جوڵانە لەسیستەمی ئەندرۆید ڕوونکراوەتەوە.

بۆ ئەوەی ئەو جوڵانە ناچالاک بکەیت پێویستە بچیتە Settings و لەوێ About Phone یان لە هەندێک مۆبایل تەنها About هەیە و پاشان لەوێ Build Number بدۆزەرەوە و ٧ جار پەنجەی پێدابنێ بۆ ئەوەی بەشی Developer Options چالاک ببێت. ئێستا بگەڕێوە نێو بەشی سەرەکی Settings و دەبینیت Developer options چالاکە و پەنجەی پێدابنێ.

دوای ئەوەی کە بەشی Developer Optionsـت کردەوە و وەرە خوارەوە تا ئەم بەشەی کە لەم وێنەی خوارەوە دیارە دەبینیت:

ئێستا سێ جوڵە هەیە ئەوانیش:

  • جوڵەی پەنجەرەکان لەکاتی گەورە و بچوککردنەوە Windows Animation Scale
  • جوڵەی ئاڵوگۆڕەکان Transition Animation Scale
  • ماوەی جوڵەکان Animation duration Scale

ئێستا بۆ هەر یەکە لەم جوڵانەی سەرەوە، پەنجەیان پێدابنێ و بۆ ڕاگرتنی جوڵەکە، پەنجە بنێ بە Animation Off. ئەم هەنگاوە بۆ هەرسێ جوڵەکە دووبارە بکەوە بۆ ئەوەی بە یەکجاری جوڵەکان پەکبخەیت. ئەگەریش دەتەوێت جوڵەکان خێراتر بکەیت ئەوە لەجێگەی هەڵبژاردنی Animation Off تۆ Animation Scale 0.5x هەڵبژێرە و دوای ئەوە دەبینیت پەنجەرەکان بەخێراتر دەبنەوە و ئاڵوگۆڕەکانیش بەهەمان شێوە.

بەم شێوەیە ڕێگە دەگریت لەوەی کە جوڵەکان کاریگەری نەکەنە سەر پاتری و خاوبوونەوەی ئامێرە ئەندرۆیدەکەت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ