ئەپ و نەرمەکاڵا

ئیتر ئەپی Google Play Music ئەپی سەرەکی ئامێرەکانی سامسۆنگ دەبێت بۆ میوزیک

ئەمڕۆ لەگەڵ بەردەست بوونی مۆبایلەکانی زنجیرەی ئێس ٨ـدا، کۆمپانیاکانی گووگڵ و سامسۆنگ ئەوەیان ڕاگەیاند کە ئەپی گووگڵ بۆ میوزیک (Google Music) دەبێتە ئەپی سەرەکی میوزیک بۆ ئامێرەکانی سامسۆنگ و بڕیارەکە پەسەند کرا. لەوانەیە لە بەرامبەر ئەمە هەوادارانی سامسۆنگ لایان گونجاو نەبێت و شتێکی هەڵە بێت، بەڵام بەرامبەر بەمەیان هەندێ تایبەتمەندی تایبەت بۆ بەکارهێنەرانی سامسۆنگ بەردەست دەکرێت.

بۆ نموونە، بەکارهێنەرانی گالاکسی ئێس ٨ دەتوانن ۱۰۰.۰۰۰ لە گۆرانی و تراک بار بکەن (ئەپڵۆد بکەن) و هاوبەشیان پێبکەن، له کاتێکدا گوێگرانی دەرەوەی بەکارهێنانی ئامێرەکانی سامسۆنگ دەتوانن ٥۰.۰۰۰ گۆرانی و تراک بار بکەن. (بارکردنی گۆرانی و تراکەکان لە میوزیکی گووگڵدا خۆڕاییە و پێویست بە نوێکردنەوە و کڕین ناکات).

هێشتان ماوە، گووگڵ بەڵێنی داوە کە تایبەتمەندی تایبەت و جیاوازی زیاتر بۆ بەکارهێنەرانی ئامێرەکانی سامسۆنگ بەردەست بکات بۆ ئەپی گووگڵ میوزیک، کە تایبەتمەندیەکان تایبەت دەبێت و لە تایبەتمەندیەکانی ئەپەکانی تری گووگڵ میوزیک لەسەر ئامێرەکانی تر باشتر و جیاوازتر دەبن. هەروەها گووگڵ بەڵێنێکی تریش دەدات، کە لە داهاتوودا پشتگیری ئەپی میوزیکەکەی بۆ خزمەتگوزاری بیکسبی بکات لە مۆبایلەکانی گالاکسی ئێس ٨ـدا…

ئەپی گووگڵ میوزیک کە تایبەتە بە سیستەمی ئەندرۆید ئەپێکی پێشکەوتووی ئامێرەکانه، کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە بەڕێوەبەرایەتی میوزیک و فایلەکانت بکەیت. تۆ وەکو بەکارهێنەرێک، ئەم گۆڕانکاریە بە گونجاو دەزانیت؟

سەرچاوە :

21 نیسان، 2017
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498