هەواڵ 21, نیسان 2017

یاری جەنگی ناسراو بە Call of Duty: WWII لە کۆتایی ئەمساڵ بڵاودەکرێتەوە

لەدوای زنجیرەیەک لە دەنگۆ لە کۆتایی مانگی ئازاردا دەربارەی یاری Call of Duty: WWII، گەشەپێدەری یارییەکە ناسراو بە Sledgehammer Games بەفەرمی ناوەکەی و هەروەها شوێنەکەیشی ئاشکراکرد. لەگەڵ ڕاگەیاندنەکە، ئەکتڤیشن یەکەم پۆستەری لەسەر هونەری بەکارهێندراوی ئەو یارییە بەردەست کرد، کەلەسەرەوە وێنەکە هەیە و دەتوانن بیبینن. وا دیارە پەخشێکی ڕاستەوخۆی تەواویش دەربارەی ڕاگەیاندنی یارییەکە دیاریکراوە کە لە بەرواری ٢٦/٤/٢٠١٧ کاتژمێر ٨ی شەو بەکاتی کوردستان پەخش دەکرێت و دەتوانن لەسەر Callofduty.com بینەری بن. جێگەی ئاماژەیە ئەکتڤیشن دوپاتی کردووەتەوە کە لەکۆتایی ئەمساڵ ئەم یارییە بەردەست دەبێت.

لە پەخشە ڕاستەوخۆکەدا وردەکاری زیاتر دەربارەی یارییەکە ئاشکرا دەکرێت و بۆ یەکەم جار گەشتێک بەناو یارییەکە دەکرێت و پێشانی هەواداڕانی ئەو یارییە دەدرێت و ئەمە سەرباری ئامادەبوونی ئینتیڵ و قسەکردنیان دەربارەی دیدەنی ئەوان بۆ یارییەکە.

شایەنی باسە گەشەپیدەری ناسراو بە Sledgehammer یەکێک لەو سێ گەشەپێدەرەی کە هەر جارە و یەکێکیان کار لەسەر Call of Duty دەکەن و هەر ئەو گەشەپێدەرەش بوو کە کاری لەسەر زنجیرەی Advanced Warfare کرد و ئێستاش کاری لەسەر Call of Duty: WWII.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ