ئەندرۆید 25, نیسان 2017

ZTE Max XL بە قەبارەی 6.0 ئینج و پاترییەکی ئاست بەرز و نرخی 130 دۆلار نمایشکرا

وەک دەزانین ZTE بە ئاست بەرزی و گونجاوی نرخی  بەرهەمەکانی دەناسرێتەوە بەداخەوە تا ئێستا لە بازاڕەکانی کوردستان زۆر بە دەگمەن بەرهەمەکانی دەست دەکەوێت، جگە لەوەی زۆر لەگەڵ باری دارایی هاوڵاتیان گونجاوە کە نرخەکەی 130 دۆلاری ئەمریکییە، جێی باسە ئەمڕۆ کۆمپانیای ناوبراو مۆبایلی zte max xl ـی ڕاگەیاند.

  • گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە:
  • ڕام:2GB
  • پرۆسێسەر(چارەسەرکەر):Snapdragon 435
  • کامێرا:13 مێگاپێکسڵ و 5 مێگاپێکسڵ
  • بیرگە:16 گێگابایت پشتگیری microSD دەکات تاکوو 256 گێگابایت
  • پاتری:3500 میلی ئەمپێر
  • ڕوونما:6.0 ئینج و ڕوونی گشتی 1080 x 1920 پێکسڵ
  • وەشانی: نوگەت 7.0
  • کێشی:180 گرام
  • تەنکی:9.4mm
  • تەنها بەڕەنگی ڕەش بەردەستە
سەرچاوە :
بۆچونی تۆ