ئینتەرنێت
26, نیسان 2017
ئینستەگرام ڕێژەی بەکارهێنەرانی گەیشتە ٧٠٠ ملیۆن

ئەمڕۆ ئینستەگرام ڕایگەیاند کە ڕێژەی بەکارهێنەرانی گەیشتووەتە ٧٠٠ ملیۆن. ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە لە مانگی ١٢ی ساڵی پار ڕێژەکە گەیشتبووە ٦٠٠ ملیۆن. ئینستەگرام خۆشحاڵە بەو ڕێژە تازەیە و دەڵێت ئەو ١٠٠ ملیۆنە تازەیە بە بەراورد لەگەڵ ڕابردوو خێراترین بەشداری بەکارهێنەران بووە لەتۆڕەکە.
شایەنی باسە، ئەم خێرا گەشەسەندنەی ئینستەگرام لەدوای ئەوەوە دێت کە تۆڕەکە دەستی کرد بە جێگیرکردنی زۆربەی تایبەتمەندییەکانی سناپ چات لەوانە تایبەتمەندی چیرۆکەکان Stories و پەخشی ڕاستەوخۆ و پەیامە خۆ کوژەکان و بەمەش خەڵکێکی زۆر ڕووی لە بەکارهێنانی ئەو تایبەتمەندییانە کرد و ئەزموونی گفتوگۆ و بڵاوکردنەوەی چرکە ساتەکانی ژیان ئاسانتر و چێژ بەخشتربوو و ئینستەگرام گەشەسەندنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی.

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!