دیمانە

نۆیەمین فیستیڤاڵی ساڵانەی تەکنەلۆژی سیداف SEDAF بەڕێوەچوو

لە بەرواری ٢٠١٧/٥/٤ بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی و ئینفۆرماتیکس لە زانکۆی صەلاحەدین نۆيەمین ڤیستیڤاڵی ساڵانەی تەکنەلۆژی ناسراو بە سیداف – SEDAF ئەنجامدا. سیداف یان SEDAF کورتکراوەی Software Engineering Department Annual Fair ـە و ساڵانە لەلایەن بەشی ناوبراوەوە لە زانکۆی صەلاحەدین ڕێکدەخرێت. بەشداربووان پێکهاتبوون لە چەند زانکۆیەک و پەیمانگایەک کە ئەوانیش زانکۆی صەلاحەدین و ئیشک و کوردستان و پۆلیتەکنیکی هەولێر و پەیمانگای گەشە و …هتد بوون. لە پێشانگاکە ٥٧ پڕۆژە هەبوون و پێکهاتبوون لە پڕۆژەی نەرمەکاڵا و ڕەقەکاڵا کە چەندان سیستەم و ماڵپەڕ و ڕۆبۆت و سیستەمی پارێزگاری و پڕۆژەی جۆراوجۆر لە پێشانگاکە نمایشکران.

جێگەی ئاماژەیە، دەستەی میدیایی کەی ئای تی ئێن لەوێ ئامادەبوون و بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر ڕووماڵی ئەو پێشانگایەیان کرد و لەنزیکەوە چەندین فێرخوازیان دواند و پرسیاریان دەربارەی پڕۆژەکانیان لێ کردن. بەڕێزان سەردار عبدالله و سۆران عەلی دیمانەیان لەگەڵ چەند فێرخوازێک کردووە و لەخوارەوە هاوپێچیان دەکەین و دەتوانن بینەربن.

گرنگترین پڕۆژەکان بریتی بوون لە پڕۆژەی Social Network Booster و Painter Robot و Home Protector و سیستەمی بەڕێوەبردنی فەرمانبەران و سیستەمی بڕوانامەی خوێندکاران و پڕۆژەی پێڵاوی زیرەک و سیستەمی ئەلیکترۆنی ئاودان بۆ کێڵگە.

ئێمە وەکو ستافی کەی ئای تی ئێن دەمانەوێت سوپاسی زۆر بەڕێز کاک ئامانج محمد بکەین لەهەمبەر هاوکاری دەستەکەمان لەکاتی ڕووماڵی فیستیڤاڵەکەدا.

لە کۆتاییدا لیژنەی هەڵسەنگاندن سێ باشترین پڕۆژەی هەڵبژارد بەم شێوەیەی خوارەوە:

پلەی یەکەم:
Social Marketing Booster – software & Informatics Engineering Department – University of salahaddin

پلەی دووەم:
Painter Robot – Polytechnic University of Erbil

پلەی سێهەم:
Farm Automation – Ishik University

بفەرموون بینەری دیمانەکانمان بن لە ڕۆژی فیستیڤاڵەکە:

لە خوارەوە بینەری چەند دیمەنێک بن لە ڕۆژی فیستیڤاڵ:

5 ئایار، 2017