گەرمترین
5, ئایار 2017
مۆبایلی OnePlus 5 هاوینی ئەمساڵ بڵاودەکرێتەوە

هەواڵی خۆش بۆ هەوادارانی مۆبایلە زیرەکەکان! لەمڕۆوە دڵنیابووینەوە کە کۆمپانیا چینی ناسراو بە وەن پڵەس بەم زووانە و لە هاوینی ئەمساڵی ٢٠١٧ نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی OnePlus 5 نمایش دەکات و بڵاودەکاتەوە.
لەوەیە پرسیار بکەن و بڵێن ئەی بۆ ناو نانرێت بە OnePlus 4؟ لەوەڵامدا دەڵێین ئەمە لەبەر ئەوەیە لە وڵاتی چین کە کۆمپانیای وەن پڵەسی لێیە ژمارە چوار شوومە و بە ژمارە بێ بەختەکە ناسراوە و هەر لەبەرئەوەشە ژمارە ٤ دەبەزێنن و ڕاستەوخۆ ناوی دەنێین وەن پڵەس ٥.

سەرەڕای ئەوەی ژمارە ٤ دەبەزێنن، ڕاستەوخۆ وەن پڵەس ٥ دەبێتە پێنجەم مۆبایلی کۆمپانیای ناوبراو ئەگەر بێت و وەن پڵەس ئێکسی لێ دەربکەین کە ماوەیەکی زۆری پێ نەچوو کۆمپانیا کۆتایی پێ هێنا!
شایەنی باسە ئەم هەواڵە لەلایەن زە ڤێرجەوە دووپاتکراوەتەوە و گومان لەوە نەماوە کە ناوی وەن پڵەس ٥ دەبێت. ئەمە جگە لەوەی لە ئێستاوە زۆربەی تایبەتمەندییەکانی دزەیان پێکراوە و تەنانەت شێوەکەیشی کە لەسەر بازاڕە سەرهێڵییەکانی ئۆپۆمارت و گێیەربیست بڵاوکرانەوە و دزەکراوەکان بەم شێوەیە باس لە تایبەتمەندییەکان دەکەن:
- ڕوونماکەی ٥.٥ و ڕوونییەکەی ١٤٤٠ بە ٢٥٦٠ پێکسڵ دەبێت.
- ڕامی ٦ یان ٨ گێگابایت
- بیرگەی ٦٤ و ١٢٨ لە جۆری UFS 2.1 دەبن.
- دوو کامێرای ١٢ پێکسڵی لەسەر پشتەوەی مۆبایلەکە.
- کامێرایەکی ٨ مێگاپێکسڵی لەسەر پێشەوەی مۆبایلەکە.
- ئەندرۆید نوگەتی لەسەر دەبێت.
- پڕۆسێسەری ستاپدراگۆن ٨٣٥ی ٦٤ بتی دەبێت.
- نرخی ٤٤٩ دۆلار دەست پێدەکات.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!