بابەتی گرینگ 7, ئایار 2017

کوالکۆم ئامادەکاری دەکات بۆ ئاشکراکردنی پڕۆسێسەری Snapdragon 660

کوالکۆم کاردەکات بۆ ئاشکراکردنی بەرهەمێکی نوێی پڕۆسێسەر له ڕۆژی ۹ی ئەم مانگە، وە کوالکۆم دەستی کردووە بە بانگهێشتی شارەزایان و شوێنی دەستپێکردنی کۆنگرەکەش له بەیجینگی چین دەبێت. بە ئاشکرایی هیچ مۆبایلێک بانگەشەی ئەوەی بۆ ناکرێت کە پڕۆسێسەرەکەی لەسەر جێگیر دەبێت، پڕۆسێسەرەکە بە زۆری لەسەر مۆبایلەکانی جۆری mid range کاردەکات. هەروەها پڕۆسێسەرە نوێیەکە درێژکراوەی ڕێگەکەی پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٦٥۲ دەبێت بە بوونی هێزی زیاتر باشتر.

ئەم مۆدێلە نوێیەی سناپداگۆن لەسەر جۆری پڕۆسێسەر هەشت ناوەکی دەبێت بەهەمانشێوەی پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨۳٥ـی بەتوانا. وا دانراوە کە پڕۆسێسەرەکە پشتگیری تەواوەتی توانای تۆڕی LTE CAT.10 و ڕوونی تەواوەتی کامێرای سەروو ۲٤ مێگاپێکسڵی دەکات. دەربارەی یاریدەدەری گرافیکیش بۆ پڕۆسێسەرەکە؛ گرافیک کاردی ئەدرێنۆ ٥۱۲ لەگەڵ پڕۆسێسەرەکە کاردەکات. بەڵام ئەوەی دەزانین کە خێرایی گرافیک کاردی ئەدرێنۆ ٥۱۲، کەمترە له گرافیک کاردی ئەدرێنۆ ٥٤۰ کە وا ئێستا لەگەڵ پڕۆسێسەرەکانی سناپدراگۆن ٨۳٥ کاردەکات، بەڵام بۆ جیاوازی خێراییەکان، هێشتان دیار نیە.

بۆ بەبیرهێنانەوە؛ کۆنگرەکە لە ڕۆژی ۹ی ئەم مانگە دەستپێدەکات. هەروەها ئەو مۆبایلانەشی کە چاوەڕوان دەکرێت پڕۆسێسەرەکە بەکارببەن، مۆبایلەکانی نۆکیا ۷ – نۆکیا ٨ – ئێکسپێریا ئێکس ئەڵترا و شاومی می ماکسن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ