ئەپ و نەرمەکاڵا 8, ئایار 2017

ئەو ڕێگا و ئەپانەی کە بۆ زانینی ئەوەی کێ سەردانی پڕۆفایلی کردوویت و کێ سەیری وێنەکانی کردوویت گشتی ساختەن!

ئاشکرایە فەیسبووک ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە گەشەسەندنی بەرچاودایە و ئەمەش وای کردووە کە بەکارهێنەرانی بکرێنە ئامانج و چەندان ڕێگەی ساختە هەیە تا دەست بەسەر هەژماری بەکارهێنەرانی ئەم تۆڕەدا بگرن. بۆ نمونە ئەو ئەپ و ڕێگایانەی کە گوایە دەتوانیت بزانیت کێ سەردانی پڕۆفایلی کردوویت و کێ وێنەکانی کردوویەتەوە و ئیتر کێ بلۆکی کردوویت و چەندان شتی سەیر و سەمەرەی تر! تکایە وریابن ئەمانە هەمووی ڕێگەی ساختەن و بە هیچ شێوەیەک پارێزراونین و هەڵمەخەڵەتێن. بەگوێرەی Dr. Web بێت فەیسبووک سەرچاوەی چەندین جۆری ئەو فێڵ و تەڵەکە و ساختەکاریانەیە و ئەمەش هەمووی لە پێناو دەست بەسەرداگرتنی هەژماری من و تۆ.

بۆنمونە چەندان ئەپ هەن لە گووگڵ پلەی ستۆر و کۆگاکانی تریش کە بۆ نمونە و گوایە دەتوانیت بزانیت کێ سەردانی پڕۆفایلەکەتی کردووە، کەچی بەپێچەوانەوە کاتێک ڕێگەی پێدەدەیت لەکاتی دابەزاندنی دا و لەکاتی ڕێکخستنی خۆکارانە ئەو دەستەڵاتەی پێدەدەیت کە لەجیاتی تۆ پۆست بکاتە سەر پڕۆفایلەکەت، بەڵام بەداخەوە بەبێ ئاگاداری تۆ بەستەر و لینکی ماڵپەڕی زیانبەخش بڵاودەکاتەوە و هاوڕێیانت تاگ دەکات و توشی کارەسات دەبن لەم نێوەندەدا. ئەمانە و چەندین ڕێگەی تر کە ئەمڕۆ لە ئەپەکان جێگیر دەکرێن و من و تۆ دەبینە قوربانی و وردترین زانیاری من و تۆ دەبردێت و چەندان شت بەناوی من و تۆ بڵاودەکرێتەوە و دەنێردرێت بۆ هاوڕێیان بەبێ ئاگاداری تۆ.

لەکۆتاییدا دەڵێم تا بەشێوەیەکی فەرمی ئەو تایبەتمەندییە بۆ تۆڕەکانی وەکو فەیسبووک و ئینستەگرام و هاوشێوەکانیان زیادنەکرێت، تکایە تکایە ئەوەی هەیە ساختەیە و مەترسیدارن و وریابن!

تێبینی: ئەوەیشی کە گوایە کاردەکات ئەمە کاتێک کاردەکات کە هەردوولا هەمان ئەپ بەکاربێنن، لەم کاتەدا ئەپەکە دەزانێت هەردوولا بەکاریدێنن ئیتر دەتوانیت زانیاری هەردوولا پێشانی یەکتری بدات و بزانێت کامیان سەردانی کامیانی کردووە. ئیتر ئەمەش کرداری نییە و هەر فەرمی نییە و پارێزراویش نییە وریابن.

سەرچاوە :
تاگەکان fake ProfileVisitor ساختە
بۆچونی تۆ