ئەپڵ
9, ئایار 2017
کۆمپانیای ئەپڵ بووە یەکەم کۆمپانیا کە نرخی بگاتە 800 ملیار دۆلار

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانی و بازرگانییەکان باس لەوە دەکەن کە کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی نرخی گەشتووەتە 800 ملیۆن دۆلار و و گەر لەسەر ئەم ئاستەی بڕوات لەماوەی نزیکی داهاتوودا دەگاتە ترلیۆنێک دۆلار، دوێنێ سەهمی کۆمپانیاکە گەشتوەتە 153.77 دۆلار ئەمەش واتە نرخی 800 ملیار دۆلار، لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا 750 ملیار دۆلاری تێپەراندبوو.
شارەزایانی بواری بۆرسە پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتر و نزیک بوونەوەی ئەو نرخە دەکەن لەماوەی نزیکی ڕابردوودا بۆ 1 ترلیۆن دۆلار لە کاتی بڵاوکردنەوەی نەوەی داهاتووی مۆبایلی ئایفۆن لەلایەن کۆمپانیای ناوبراوەوە، هەروەها ئاماژە بەوەکراوە بڕێکی زۆری داهات لە دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوەیە، پێ دەچێت بەشێک لە قازانجی کۆمپانیاکە داببەزێت بە هۆی داواکاری ئیدارەی تڕامپ بۆ گەراندنەوەی کارگەکانی درووست کردنی بەرهەمەکانی ئەپڵ لە چینەوە بۆ ناو خودی ئەمریکا، لە حاڵەتی نەتوانینی کۆمپانیاکەدا پێویستە بڕێک باج بدات بە حوکومەتی ئەو وڵاتە، بەڵام پێویستە ئەوەشمان لە بیر نەچێت قازانجی کۆمپانیای ئەپڵ لە دروستکردنی هەر مۆبایلێکدا بڕە پارەیەکی زۆرە و دەزگای ستراتجی ئەنەڵەتیک لە ڕاپۆرتێکیدا ئاماژەی بەو قازانجە زۆرەی کۆمپانیاکە کردووە لە بواری مۆبایلی زیرەکدا خوێنەر بن
ڕات چییە لەسەر ئەم پێشکەوتنە گەورەیەی کۆمپانیا زەبەلاحەکەی تەکنەلۆژیا؟
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.