ئای ئۆ ئێس
9, ئایار 2017
گوگڵ کڕۆم توانای داگرتنی پەڕەکان بەهێزتر دەکات!

کۆمپانیای گوگل هەمیشە لە هەوڵی باشترکردنی وێبگەڕەکەیدایە و هەوڵ دەدات زۆرترین بەکارهێنەر لای خۆی بهێڵێتەوە، و تاڕادەیەکی زۆر لەو هەنگاوەیدا سەرکەوتوبووە چونکە وێبگەڕەکە لەسەر سیستەمی ئەندرۆید بەشێوەیەکی جێگیر هەیە، و بەکارهێنەرانی کۆمپویتەریش تاڕادەیەکی زۆر لە وێبگەڕەکانی مایکرۆسۆفت ڕازی نین و دەیانەوێت وێبگەڕێکی بەناوبانگ و کار ئاسانیکەر بەکاربهێنن.
لە دواین هەوڵیدا کۆمپانیاکە هەوڵی بەردەست خستنی تایبەتمەندی داگرتنی ئەو پەڕانەی کە ئینتەرنێتت نابێتەوە لە هەمان کاتدا و تاکوو بەکارهێنەر گەر لە بیری چوو یاخوود هەرکاتێک بوو ویستی تەماشای پەڕەیەک بکات بەو شێوەیە بیری بکەوێتەوە کە ئاخۆ دەیەوێت چ پەڕەیەک بکاتەوە و ئامادەی بکات بۆت تاکوو دواتر بێ ئینتەرنێت بیخوێنیتەوە. دەتوانن بينەری وێنەی سەرەوە بن بۆ تێگەشتنی زیاتر.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.