مایکرۆسۆفت 9, ئایار 2017

سبەی کۆنگرەی Microsoft Build 2017 دەست پێدەکات + لەکوێ بینەربم؟

بەگوێرەی ئەوەی پلانی بۆ دانراوە لەلایەن مایکرۆسۆفتەوە، سبەی لە شاری سیاتڵ لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆمپانیای ناوبراو کۆنگرەی ساڵانەی خۆی تایبەت بە گەشەپێدەران بەناوی Microsoft Build 2017  دەست پێدەکات و پلانەکانی داهاتوویان بۆ ویندۆز و کۆرتانا و بۆتەکان و مایکرۆسۆفت ئۆفیس دەخەنەڕوو. لەڕاستیدا هیچ چاوەڕوانی هیچ شتێک ناکەین لەڕووی ڕەقەکاڵاوە بەتابەت سێرفس پڕۆی نوێ یان سێرفس بووکی نوێ بەڵکو جەختی سەرەکی لەسەر ڕێگاکانی مایکرۆسۆفت دەبێت بۆ سەرەنجڕاکێشانی گەشەپێدەران بۆ سەر سەکۆکانی خۆی جا چ ویندۆز یان هەر سەکۆیەکی تری بێت.

شایەنی باسە سبەی کاتژمێر ٦ی سەر لە ئێوارە بەکاتی کوردستان مایکرۆسۆفت کۆنگرەکە دەست پێدەکات و لەم بەستەرەوە ڕاستەوخۆ دەیگوازێتەوە و دەتوانن بینەربن.

بە پوختی و بەگوێرەی سەرچاوەکان مایکرۆسۆفت لە کۆنگرەی Buildـی ئەم جارە جەخت لە ڕووکاری داهاتووی ویندۆز ١٠ دەکاتەوە کە لەماوەی ڕابردوو چەند وێنەیەک دزەیان پێکرا. وە هەروەها جەخت لە بەرەوپێشچوونەکانی کۆرتانا و هێنانی بۆتەکان بۆ بینگ و گۆرانکارییەکان لە مایکرۆسۆفت ئۆفیس و ئەپەکانی وێب بۆ وێبگەڕی مایکرۆسۆفت ئێج.

 

بۆچونی تۆ