10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 12, ئایار 2017

گرنگترین ڕاگەیاندراوەکانی کۆنگرەی Microsoft Build 2017

دوێنی کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەکاتی کوردستان کۆمپانیای مایکرۆسۆفت کۆنگرەی Build 2017ـی دەست پێکرد کە لە شاری سیاتڵ لە ویلایەتی واشنگتۆن لە ئەمریکا بەڕێوەچوو. لەم کۆنگرەیەدا مایکرۆسۆفت زیاتر جەختی لەسەر پەرپێدانی بەرهەمە نەرمەواڵاییەکانی دەکاتەوە و ئامراز و خزمەتگوزاری نوێ بۆ گەشەپێدەران ڕادەگەیەنێت تا بتوانن زیاتر و زیاتر کار لەسەر بەرهەمەکان و بەرەوپێشبردنیان بکەن.

شایەنی باسە هەریەک لە ساشیا نادێلا و تێری مەیێرسن و جۆوی بێلفۆری و چەند بەڕێوەبەرێکی تریش نمایشی بەرهەمەکانی ویندۆز و چەندین خزمەتگوزاریتریان کرد لەسەر سەکۆی کۆنگرە. هەروەها پەردەیان لەسەر نوێترین فەلسەفەی دیزایین لادا بۆ ئەپەکانی مایکرۆسۆفت. ئێمەش لەخوارەوە ئاماژە بەگرنگترین نمایشەکان دەکەین.

وەشانی داهاتووی ویندۆز ناسراو بە Windows 10 Fall Creators Update

ئەمە وەشانی گەورەی ویندۆز ١٠ یە کە لە پایزی ئەمساڵ بەردەست دەبێت و چەندین گۆڕانکاری لەگەڵ خۆی دەهێنێت. ئەم وەشانە زیاتر جەختی لەسەر باشترکردنی ئەزموونی ویندۆزە لەهەرشوێنێک و کاتێکدابێت. بۆ نمونە کاتێک لەسەر کۆمپیوتەرەکەت کار لەسەر شتێک دەکەیت و کارێکت بۆ دروست دەبێت و دواتر دەچیتە سەر مۆبایلەکەت لەوێ ڕاستەوخۆ بەهۆی ئەو هاوکاتییە پێشکەوتووە لە نێوان ویندۆز ١٠ و مۆبایلەکە لەهەمان شوێن دەتوانیت دەست بە کارەکەت بکەیتەوە و وە بەپێچەوانەشەوە کە لەسەر مۆبایل بیت و کارت لەسەر شتێک کردبێت و بگەڕێتەوە سەر کۆمپیوتەرەکەت دەتوانیت لەهەمان شوێن دەست پێ بکەیتەوە. بە خەندەوە جۆوی وتی ویندۆز ١٠ لەمەودوا گشت ئامێرەکانی تۆی خۆشدەوێت.

[su_youtube url=”https://youtu.be/ACn1pso0n40″ width=”500″ height=”300″]

پەڕگەکانت و چالاکی و هەرچی ناوەڕۆکێکی ترە بەشێوەیەکی ڕێک لەنێوان ئامێرەکانت گەشت دەکەن ئەمەش ئەگەر سیستەمەکەی مایکرۆسۆفت بە باشی کاربکات وەکو ئەوەی مایکرۆسۆفت بەڵێنی داوە. ئیتر کۆرتانا داوات لێدەکات کە دەتوانێت کارەکانت بۆ بگەڕێنێتەوە ئەو شوێنەی کە لە ئامێرەکەی تر وازت لێ هێناوە و بە شێوەیەکی دەمنامەیی واتە Timeline گرنگترین ئەوە کار و ئەپانەی کارت لەسەرکردوون دەردەکەون.

نەوەیەکی نوێی دیدەنی A new visual identity

[su_youtube url=”https://youtu.be/vcBGj4R7Fo0″ width=”500″ height=”300″]

بێگومان لە کۆنگرەکە جۆوی بێلفۆری پەردەی لەسەر چەمکێکی نوێ دیزایین لادا و بەمەش مایکرۆسۆفت لە میتۆروە بازدەداتە سەر فەلسەفەیەکی تری دیزایین بەناوی Fluent Design واتە دیزاینێکی ڕەوان! ئیتر بەگوێرەی شیکردنەوەکانی جۆوی بێت ئەوا لەم چەمک و فەلسەفە تازەیەی دیزاییندا مایکرۆسۆفت جەخت لە ڕووناکی و قوڵی و جوڵە و تەن و قەبارەیە واتە “light, depth, motion, material, and scale.” بەکارهێنەران بەم زووانە گۆرانکارییەکان لە ئەپەکانی مایکرۆسۆفت بۆ مۆبایل دەبینن. ئەم چەمکە تازەیە لەم جریوەی مایکرۆسۆفت لەسەر تویتەر ببینن:

ڕاگەیاندنی ئەپێک بەناوی Story Remix بۆ دروستکردنی ڤیدیۆ

[su_youtube url=”https://youtu.be/kh0be6z-Zl8″ width=”500″ height=”300″]

هاوشێوەی Movie Maker بەڵام بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی زیاترەوە، ئەپڵیکەیشنەکە یارمەتیت دەدات بۆ درووستکردنی گرتەی ڤیدیۆی تەواو بەهاوکاری لەگەڵ Groove بۆ موزیک و ئەپی Remix 3D کە وادەکات کارەکان ئاسان تر بن.

ئەپڵیکەیشنەکە بەخۆکارانە و بە پێچەوانەشەوە یارمەتیت دەدات بۆ درووستکردنی ڤیدیۆ واتە فلتەری ئاسان بەردەستە لەناو ئەپەکەدا، ئەپڵیکەیشنەکە دەتوانێت ڤیدییۆکانت بۆ درووست بکات لەسەر بنچینەی دەموچاو و شوێن و کات وەک ئەپی Google Photos کە تەنها شتێکی جیاواز لەو بەشەدا بریتییە لە بەکارهێنانی چوارچێوە بۆ ڤیدیۆکان بەچەند شێوەیەک، دەتوانین بڵێین دەبێتە کۆکراوەیەکی باشی ئەو ئەپانەی باسمان کرد کە تایبەتمەندییە گرنگەکانی ئەوانی لەخۆیدا کۆکردوەتەوە، ئەم ئەپڵیکەیشنە لەگەڵ بەردەست بوونی وەشانی ویندۆز 10 Fall Creators Update لە پایزی ئەمساڵدا بەردەست دەبێت.

لە هەموو شوێنێک پێنوسی سێرفس بەکاربهێنە Use the Surface Pen everywhere

بێگومان پێنوسەکەی مایکرۆسۆفت کە ناسراوە بە پێنوسی سێرفس هەمیشە خۆشەویست بووە لەلای خاوەنانی کۆمپیوتەری سێفس. لەڕاستیدا ئەوە ئەو پێنوسەیە سەنگی سێرفسی زیاتر کردووە. بەڵام خۆشبەختانە لە کۆنگرە ڕاگەیاندرا لەگەڵ وەشانی Fall Creators Update دا مایکرۆسۆفت گشت ئەو بەشانەی کە ناتوانیت بەو پێنوسە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت لایاندەبات و چاکسازیان تێدا دەکات تا کارکردن بە پێنوس لەگەڵیان ئاسانتربێت. بۆ نمونە دەتوانیت بە پێنوسەکە لەگەڵ تەواوی ویندۆز مامەڵە بکەیت و هەروەها دیارکردن و نوسینی تێبین و سەرەنجەکانی بۆ خوێنەری PDFی ناو وێبگەڕی ئێج زیادکردووە و هەر بەو پێنوسە دەتوانیت مامەڵەی لەگەڵ بکەیت. ئیتر مایکرۆسۆفت دەیەوێت وابکەن کە هەرگیز ئەو پێنوسە دادەنێن.

کۆنترۆڵەڕی جوڵەی ڕاستی خەیاڵی VR motion controllers

[su_youtube url=”https://youtu.be/1nlcdDNOdm8″ width=”500″ height=”300″]

مایکرۆسۆفت لەمیانەی کۆنگرەکەی زنجیرەیەک لە کۆنترۆڵەری ڕاستی خەیاڵی ڕاگەیاندن کە دەتوانرێت لەگەڵ چاویلکەکانی ڕاستی خەیاڵی ویندۆز ناسراو بە Windows Mixed Reality VR headsets بەیەکەوە ببەسترێن. ئەو کۆنترۆڵانە کە کۆمەڵێک ڕووناکی ئێڵ ئی دی بە چواردەوریان هەیە بەتەواوی شوێن دەکرێن لەلایەن هەستەوەرەکانی چاویلکەکانی VR وەک لەوەی پشت بە کامێرای دەرەکی ببەستن بۆ ئەم کارە یان هەر شتێکی تر. ئەم جۆرە کۆنترۆڵانە لە پشوەکانی ئەم وەرزە بەردەست دەبن بۆ فرۆشتن.

تەختەی هەڵگرتنی نوسینەکان لە هەموو شوێنێک A clipboard that follows you everywhere

دیارە مایکرۆسۆفتیش بەم تایبەتمەندییە دەیەوێت بەسەر ئەپڵدا سەربکەوێت کە ئەویش بریتییە لەوەی هەر نوسینێکت لە ئامێرێک کۆپی واتە لەبەرتگرتبێتەوە لەڕێگەی کلاودەوە دەتوانیت لە ئامێرەکەی ترت پەیست واتە بیلکێنیت. ئەمە تەنانەت لەسەر سەکۆی زیاتریش کاردەکات بۆ نمونە ئایفۆن و مۆبایلە ئەندرۆیدەکانیش. ئەم تایبەتمەندییە لە داهاتوو بەتەواوی لەگەڵ ئەپەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس تێکهەڵکێش دەکرێت. بەمەش کارەکانت ئاسان دەبێت و بە ئاسانی دەتوانیت چ نوسینێک یان شتێکت کۆپی کردبێت لە مۆبایلەکەتەوە ڕاستەوخۆ بێیتە سەر کۆمپیوتەرەکەت و پەیست واتە بیلکێنیت.

ئایتونز لەسەر کۆگای ویندۆز بەردەست دەخرێت iTunes is coming to the Windows Store

بۆ دواجار ئایتونزی کۆمپانیای ئەپڵ بەفەرمی دەخرێتە کۆگای ئەپەکانی ویندۆز ناسراو بە Windows Store. ئیتر بەمشێوەیە ویندۆز ١٠ ئێس بێ بەش نابێت لە ئایتونز و خزمەتگوزارییەکانی ئەپڵ. شایەنی باسە لە کۆتایی ئەمساڵ بەفەرمی ئایتونز لەسەر کۆگای ویندۆز بەردەست دەبێت بۆ داگرتن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ