مایکرۆسۆفت 12, ئایار 2017

ویندۆز ١٠ لەسەر ٥٠٠ ملیۆن ئامێرە لەسەرتاسەری جیهان

لە ئێستادا نیو ملیۆن ئامێر بە ویندۆز ١٠ بەهێز کراوە و ئەمەش دەکاتە ٥٠٠ ملیۆن لەسەرتاسەری جیهاندا. لەڕۆژی یەکەمی کۆنگرەی Build 2017دا بەڕێوەبەری جێبەجێکار ساشیا نادێلا ئەم ئامێرە تازەیەی لەسەر گەشەسەندنی ویندۆز ١٠ ڕاگەیاند.  هەروەها ئاماژەش بەوە درا کە ویندۆز ١٠ ڕۆژانە لەلایەن ٣٠٠ ملیۆن بەکارهێنەر بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ کاتژمێر و نیو بەکارهاتووە کە بەڕاستی سەرسوڕهێنەرە.

نادێلا ئاماژەشی بەوەکرد کە چۆن هەرسێ سەکۆی ویندۆز و ئاژوور و ئۆفیس زیاتر لە بلیۆن هەل بە گەشەپێدەران دەدەن بۆ ئەوەی داهێنانەکانیان لەگەڵ کریاران ببەستنەوە. شایەنی باسە لە کاتی کۆنگرەکە مایکرۆسۆفت پەردەی لەسەر چەند بەرهەمێکی تر بۆ ئاژوور لادا و هەروەها نوێکردنەوەی داهاتووی ئۆفیس نمایشکرد و جەختی لەسەر Artificial Intelligence کردەوە.

هەچەندە گەشەسەندنی ویندۆز ١٠ لەسەرتایەوە نزمتر دەبۆیەوە بەڵام هەبوونی ٥٠٠ ملیۆن ئامێری چالاکی مانگانە بۆ مایکرۆسۆفت گرنگە. لەڕاستیدا زۆربەی بەکارهێنەران هێشتاش لەسەر ویندۆز ٧ کاردەکەن و هەرکاتێک ئەوان دەستیان بە کۆچکردن کرد بۆ ویندۆز ١٠ ئەوا بێگومان پشکی بازاڕی ویندۆز بەرزبوونەوەیەکی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ