ئەپ و نەرمەکاڵا
12, ئایار 2017
ڤیژوەڵ ستودیۆ بە فەرمی بۆ ماک بەردەستکرا

مایکرۆسۆفت بە فەرمی بەردەستبوونی ڤیژوەڵ ستودیۆی بۆ ماک ڕاگەیاند. ئەم ژینگەی گەشەپێدانە بنچینەکراوە لەسەر زامەرن ستودیۆ بەڵام بۆ ئەزموونی بەکارهێنەری واتە User Experience پشت بەستراوە بە ڤیژوەڵ ستودیۆی ویندۆز. گەشەپێدەران دەتوانن ڤیژوەڵ ستودیۆ بەکاربهێنن بۆ کارەکانی وەکو دروست کردنی ئەپی مۆبایل و وێب ئەپ و یاری و چەندین شتی تری لەو جۆرە. وە هەروەها گەشەپێدەران دەتوانن سی شارپ و فی شارپ و دۆت نێت کۆر و ئەی ئیس پی دۆت نێت و زمامەرن و یونتی بەکاربهێنن.
جێگەی ئاماژەیە ڤیژوەڵ ستودیۆی ماک بنچینەکراوە لەسەر پڕۆژەی سەرچاوەکراوەی ناسراو بە MonoDevelop IDE کە پەرەسەندنێکی دەوڵەمەندی هەیە. هەروەها گەشەپێدەران دەتوانن فرمانی خۆیانی بۆ زیادبکەن هەر لە فرمانی سادەوە تا زمانی تازە و جۆری پڕۆژەش.
ئێوەش دەتوانن لەم بەستەرە کلیک بکەن بۆ داگرتنی ڤیژوەڵ ستودیۆ بۆ ماک.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!