10
مایکرۆسۆفت 12, ئایار 2017 بۆچوون

مایکرۆسۆفت وەرگێرانی ڕاستەوخۆ بۆ پاوەرپۆینت زیاد دەکات

مایکرۆسۆفت لە کۆنگرەی ساڵانەی تایبەت بە گەشەپێدران کە ناسراو بە Build 2017 پەردەی لەسەر زیادکراوەیەکی نایاب بۆ پاوەرپۆینت ڕاگەیاند کە بەشێکە لە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە فێربوونەوە. ئەویش وەرگێرانی ڕاستەوخۆیە بۆ پاوەرپۆینت. جێگەی ئاماژەیە Harry Shum جێگری بەڕێوەبەری مایکرۆسۆفت بۆ بەشی Artificial Intelligence و توێژینەوە تایبەتمەندیەکی نوێی لەسەر سەکۆی کۆنگرە نمایشی ئامادەبووان کرد کە بووە جێگەی سەرسوڕمانی ئامادەبووان، ئەویش وەرگێرانی ڕاستەوخۆی سیمینار و پرێزنتەیشنەکانە بە پاوەرپۆینت.

شایەنی باسە ئەم کارە هەمووی لەڕێگەی Translator API بە ئەنجام دەگەیەندرێت و ڕاستەوخۆ وتەکانی پێشکەشکار لەسەر پاوەرپۆینتەکە وەردەگرێرێت. ئەمە و بوونی ئەپی تایبەت بۆ ئەمادەبووان تا بە ئاسانتر وەرگێرانەکە وەرگرن یان پرسیارەکانیان بکەن و بە زمانی مەبەست بگاتە پێشکەشکارەکە. لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە نمونەیەکی زیندوو پێشاندراوە. بینەربن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ