10
ئای ئۆ ئێس 12, ئایار 2017

مایکرۆسۆفت ئەپەکانی ئاژوور بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەست دەکات

لەسەر سەکۆ بەڕێز سکۆت هەنسلمان لە کۆنگرەی Build 2017 چەند گۆڕانکاریەکی لە خزمەتگوزاری هەوری مایکرۆسۆفت ناسراو بە ئاژوور نمایشکرد. ئەوەی نایاب و سەرەنجڕاکێش بوو ڕاگەیاندنی ئەپی بەڕێوەبەردنی ئەو خزمەتگوزاریەیە بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید کە ڕێگە بە بەڕێوەبەرانی ئەو سیستەمە دەدات ڕاستەوخۆ لە مۆبایلەکانیانەوە سیستەمەکە بەڕێوەبەرن.

هەرچەند من پێم وایە ناتوانرێت کاری گەورە و ئاڵۆز لەڕێگەی ئەو ئەپەوە ئەنجام بدرێت بەڵام هەر شتێکی باش دەبێت ئەگەر ڕۆژانە بژاردەی ئەوەت هەبێت ڕاستەوخۆ شیکارییەکانی وێبەکەت بزانینت و هەروەها ڕاستەوخۆ ئامێرە خەیاڵییەکان Virtual Machineـەکان بکوژێنیتەوە و هەڵیان بکەیتەوە.

شایەنی باسە ئەم ئەپانە بەم زووانە بەردەست دەبین و جێگای خۆشحاڵیە کە مایکرۆسۆفت کار لەسەر بەردەستکردنی هەمان ئەپ دەدات بۆ ویندۆز ١٠.

بۆچونی تۆ