مایکرۆسۆفت 12, ئایار 2017

مایکرۆسۆفت لەڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە دەیەوێت خزمەت بە هێزی کار بکات و کارەساتەکان کەمبکاتەوە (ڤیدیۆ)

مایکرۆسۆفت لە درێژەی ڕاگەیاندنەکانی کۆنگرەی Build 2017 تەکنەلۆژیایەکی نوێی نمایشکرد کە پشتبەستووە بە کۆرتانا ئەویش بریتییە لە بەیەکەوە بەستنەوەی کامێرای چاودێری ئاسایی بە یەکێک لە زیرەکە دەستکردەکانی (AI) پشتبەستوو بە Cloud بۆ ئەوەی وابکات چاوەکانی ئەو کامێرایە لەسەر هەر شتێک بێت کە لەو دەوروبەرە ڕوودەدات بۆ نمونە لە چەندین شوێنی کارکردن یان لەکاتی چاودێری کردنی سەرپێچی کردنی یاسا و ڕێساکانی کارکردن لەو شوێنە بۆ نمونە رشتنی شتێک یان کاری زیادە یان جێگۆرکێ پێکردنی شتەکان یان …هتد.

ئەم تەکنەلۆژیایە سودێکی زۆری هەیە بۆ شوێنەکانی کار بە شێوەیەک کاتێک کەسێک لە شوێنێکی نەشیاو دەخەوێت لەڕێگەی ئەپی تایبەتەوە ئاگاداری بۆ بەڕێوەبەر و چاودێر دەڕوات. یان کە کەسێک ئاگای لەوە نییە شتێک کەوتووە و بۆ نمونە بەنزین یان شتێکی مەترسیداری تێدایە و دەڕژێت ئەوە ئاگاداری دەروا بۆ چاودێر و ئیتر ئەمانە و چەندین سودی تر.

لەڕاستیدا ئەم تەکنەلۆژیایە سەرسورهێنەر و نایابە بەڵام بۆی هەیە بە شێوەیەکی خەراپ لەلایەن حکومەتەکانەوە یان کۆمپانیاکانەوە بەکاربهێندرێت بۆ مەبەستی چەوساندنەوەی فەرمانەبەر و هاوڵاتیان. بەهیوای ئەوەی لەداهاتوودا سودێکی زۆر بگەیەنێت و مەترسییەکان لەسەر شوێنەکانی کارکردن کەمبکاتەوە. لەخوارەوە بینەری ڤیدیۆکەبن لەکاتی تاقیکردنەوەی بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ:

[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=pL-c00M2CnI&feature=youtu.be” width=”500″ height=”300″]
سەرچاوە :
تاگەکان Build2017 microsoft
بۆچونی تۆ