10
ئەپ و نەرمەکاڵا 12, ئایار 2017

ئەپی Cute CUT بەفەرمی بۆ ئەندرۆید بڵاوکرایەوە

ئەپی Cute CUT یەکێکە لە ئەپە بەناوبانگ و بەتوانایانەی کە بۆ مۆنتاژ و دەستکاریکردنی ڤیدیۆ لەسەر کۆمپیوتەر بەکاردەهێندرێت. ئەوەیشی ئەو ئەپە جیادەکاتەوە ئاسانی بەکارهێنانییەتی بەبێ هیچ ئاڵوزیەک بەبەراورد بە ئەپە هاوشێوەکانی. شایەنی باسە ساڵی پار وەشانی مۆبایلی لێ بڵاوکرایەوە بەڵام بەداخەوە تەنها بۆ ئای ئۆ ئێس بوو. خۆشبەختانە ئێستا بۆ ئەندرۆیدیش بەردەستە.

ئەوەی لەم ئەپە بەدی دەکرێت دانانی ڤیدیۆ لەسەر ڤیدیۆ و دانانی نوسین و دەقە لەسەر ڤیدیۆکان و هەروەها فلتەر و دانانی دەنگ و چەندان شتی تر. ئەم ئەپە دوو وەشانی هەیە لەسەر کۆگای پلەی ستۆر ئەویش وەشانی خۆڕاییە و تەنها ڕێگەت پێدەدات ڤیدیۆ هەتا ٣٠ چرکە مۆنتاژ بکەیت و لۆگۆی ئەپەکەش دەخاتە سەر ڤیدیۆ و هەرچی وەشانەکەی تریەتی بە پارەیە و بەبێ سنور ڤیدیۆی پێ مۆنتاژ بکە و هیچ لۆگۆیەکیش ناخاتە سەر ڤیدیۆکە. ئێوەش دەتوانن لەم لینکە بۆ ئەندرۆید دابگرن و لەم لینکەشەوە بۆ ئای ئۆ ئێس دایبگرن.

سەرچاوە :
تاگەکان ئەندرۆید CuteCUT
بۆچونی تۆ