هواوەی
16, ئایار 2017
تایبه‌تمه‌ندییەکانی مۆبایلی زیرەکی هواوەی Nova 2 دزه‌ی پێکرا

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، نه‌وه‌ی داهاتووی خێزانی زنجیره‌ی Nova ـی کۆمپانیای هواوەی له داهاتوویەکی زۆر نزیکدا بڵاودەکرێتەوە و بەپێی زۆرینه‌ی زانیاریه دزه‌پێکراوه‌کان ٢٦ـی مانگی داهاتوویان داناوه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌وه نوێیه له زنجیره‌ی خێزانی Nova که گوایە ناوی ئه‌م نه‌وه نوێیه Nova 2 ده‌بێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی که ده‌ست که‌وتووه، هواوەی Nova 2 ڕوونماکه‌ی ٥.٢ ئینج دەبێت بەڕوونی HD ده‌بێت، وه چاوه‌ڕوان ده‌کرێت چیپی Kirin 658ـی له‌سه‌ر جێگیر بکرێت.
وە دەگوترێت که له مۆبایلی ناوبراودا، کامێرای پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌که هه‌سته‌وه‌رێکی ٢٠ مێگاپێکسلی ده‌بێت، بۆ وێنه‌گرتنه سێلفیهکان و په‌یوه‌ندیه ڕاسته‌وخۆکان سودی لێوه‌رده‌گیرێت و له دواوه‌ی مۆبایله‌که‌ش، دوانه کامێرایه‌ک جێگیرکراوه که له دوو هه‌سته‌وه‌ر پێکدێت یه‌کێکیان ١٢ مێگاپێکسڵه و ئه‌وه‌ی تر ٨ مێگاپێکسڵ وه له‌هه‌مان کاتیش‌دا وه‌ک به‌رهه‌مه‌کانی تری هواوەی په‌نجه‌مۆری مۆبایله‌که له‌دوای مۆبایله‌که‌وه جێگیر ده‌بێت.
شایەنی باسە، به‌پێی پۆسته‌ره دزه‌پێکراوه‌کانی مۆبایله‌که بێت، مۆبایله‌که له چوار جۆر ڕه‌نگدا خۆی ده‌بینێته‌وه ئه‌وانیش ڕه‌نگه‌کانی (شین، سه‌وز، په‌مه‌یی، ڕه‌ش) ده‌بێت. توانستی پاتری مۆبایله‌که ٣٠٠٠ ملی ئه‌مپێر\کاتژمێر دەبێت، وه چاوه‌ڕوانیش ده‌کرێت نرخی مۆبایله‌که‌ش نزیکه‌ی ٣٦٢ دۆلاری ئه‌مریکی بێت.