گەرمترین
16, ئایار 2017
به فه‌رمی مۆبایلی HTC U11 نمایش کرا؛ نرخ و تایبەتمەندییەکان بخوێنەوە

نوێترین به‌رهه‌می کۆمپانیای تایوانی ئێچ تی سی به ناوی HTC U11 چه‌ند کاتژمێرێک پێش ئێستا به فه‌رمی ناسێندرا. مۆبایله‌که له بێنچماڕکی DxOMark ـدا کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی کامێرا بەگشتی و لەنێویاندا کامێرای مۆبایل، توانیویه‌تی پله‌ی ٩٠ خاڵ وه‌ربگرێت وه پێشه‌نگی بێنچماڕکی DxOMark وه‌ربگرێت و پێش پێکسڵی گووگڵ بکه‌وێت که ٨٩ خاڵی به‌ده‌ست هێنابوو، هه‌ر بۆیه به یه‌که‌مین مۆبایل داده‌نرێت که جوانترین وێنه و ڤیدیۆ به‌رده‌ست بخات له‌کاتی به‌کارهێنانی له‌لایه‌ن بهکارهێنهرهیهکهوه، مۆبایله‌که سود له پڕۆسێسەری ٨٣٥ـی سناپدراگۆن وه‌رده‌گرێت، وه ڕوونمای مۆبایله‌که ٥.٥ ئینجه به ڕوونی 1440 پێکسڵ، وه توانستی پاتریه‌که‌ی ٣٠٠٠ ملی ئه‌مپێر/کاتژمێر ـه.
ئێچ تی سی ی‌و ١١ دوو جۆری لێ ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کان ده‌کرێت، جۆرێکیان ڕامه‌که‌ی ٤ گێگابایته، ئه‌وه‌ی تریان ڕامه‌که‌ی ٦ گێگابایته، ئه‌و جۆره‌ی که ڕامه‌که‌ی ٤ گێگایه به نرخی ٦٥٠ دۆلاری ئه‌مریکی ڕه‌وانه‌ی بازاره‌کانی ئه‌مریکا ده‌کرێت، وه ئه‌وانه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌وروپا ده‌کرێن نرخیان ٧٥٠ یۆرۆیه، تا ئێستاش هیچ زانیاریه‌ک ده‌رباره‌ی نرخی ئەو جۆرەی ڕامهکەی ٦ گێگابایته بەردەست نییە.
بیرگه‌ی مۆبایله‌که‌ش له دوو جۆردا خۆی ده‌بینێته‌وه ئه‌وانیش جۆره‌کانی ٦٤ گێگابایت و ١٢٨ گێگابایتی. سەبارەت بە کامێراکەیشی، کامێرای دواوه‌ی مۆبایله‌که ١٢ مێگاپێکسڵـه و کامێرای پێشه‌وه‌ی ١٦ مێگاپێکسڵه.
جێگای ئاماژەیە، مۆبایلەکە بڕوانامه‌ی IP67 هه‌یه که زۆر به ئاسانی به‌کارهێنه‌ری مۆبایله‌که ده‌توانێت له ژێر باراندا به‌کاری بهێنێت، وه بلوتوزی مۆبایله‌که له جۆری وه‌شانی ٤.٢ـه، سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید وه‌شانی ٧.١ـی نوگەتی له‌سه‌ر جێگیره،. سەرباری بیرگە فراوانەکەی، مۆبایلەکە توانای هه‌یه بیرگه‌ی ده‌ره‌کی تاوه‌کو ٢ تێرابایت کار پێ‌بکات، په‌نجه‌مۆری مۆبایله‌که‌ش له دوگمه‌ی سه‌ره‌کی مۆبایله‌که‌دا جێگیر کراوه، وه له هه‌ندێک ولاتیشدا به جۆری دوانه سیم کارت بڵاوده‌بێته‌وه.
بۆ بارگاوی کردنەوە و ئاڵوگۆری زانیاری مۆبایلی ناوبراو سود له ده‌رچه‌ی USB-C ده‌بینێت و ده‌رچه‌ی بستۆکی جاک ٣.٥ ملی مه‌تری لێ لابراوە. شایەنی باس، له‌گه‌ڵ نمایش‌کردنی ئێچ تی سی ی‌و ١١ـدا بستۆکی USonic نمایش کرد که تایبه‌ت بە ده‌رچه‌کانی USB-C.
[su_youtube url=”https://www.youtube.com/watch?v=VR02gmmcZsc” width=”500″ height=”300″]
هەندێک وێنەی مۆبایلەکە ببینن: