ئای ئۆ ئێس 16, ئایار 2017

ئینستەگرام تایبەتمەندییەکانی سێڵفی هاوشێوەی سناپ چاتی زیادکرد!

دواین نوێکردنەوەی ئینستەگرام چەن فلتەرێکی بۆ زیاد کراوە لە کاتی وێنەگرتنی سێڵفیدا هاوشێوەی ئەپی سناپچات، نوێکردنەوەکە پێکدێت لە 8 جۆر کاریگەری جیاواز کە دەخرێتە سەر شێوەی کەسی بەکارهێنەر و وەک چاویلکە، خۆ کردن بە کەروێشک، شاژن و دانانی گوڵ لەسەر سەری بەکارهێنەر، چەند کاریگەرییەکی تر بۆ دەمووچاوی بەکارهێنەر، سناپ چات پێشتر خاوەنی ئەو جۆرە تایبەتمەندیانە بوو لە ئێستادا وەک دەبینین ئینستەگرامیش سەرکەوتوو بووە لە زیادکردنی ئەو تایبەتمەندیانە تاکو زیاتر بە کارهێنەرانی لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە.

مانگانە بەشی چیرۆکەکانی ئینستەگرام 200 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە لەکاتێکدا سناپ چات 166 ملیۆنە.

ئێستا تایبەتمەندییەکە بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕەکە لە هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەدڵناییەوە نوێکارییەکەش زنجیرە زنجیرە دەوەشێندرێت بۆ هەردوو سیستەمەکە.

بەستەری داگرتن بۆ سیستەمی Android کرتە لێرە بکە

بەستەری داگرتن بۆ سیستەمی IOS کرتە لێرە بکە

چەند وێنەیەکی نوێکارییەکە:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ