سامسۆنگ
17, ئایار 2017
گالەکسی نۆتی ڕیفێربشکراو لەوەیە ناوبنرێت بە Galaxy Note FE

سامسۆنگ تا ئێستا چه‌ندین جار پشت ڕاستی ئه‌وه‌ی کردۆته‌وه که ده‌یه‌وێت گالەکسی نۆت ٧، ئه‌و گالەکسیهی که زیانێکی ئێجگار زۆری له کۆمپانیای سامسۆنگدا به‌هۆی هه‌بوونی کێشه له بەشێک لە بەشەکانی پاتریهکهیدا کە له‌کاتی بارگاوی کردندا ده‌بووه هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مۆبایله‌که، جارێکی تر به چاره‌سه‌رکراوی ڕه‌وانه‌ی بازاره‌کانی جیهانی بکاته‌وه له‌مساڵدا.
له ڕابردوودا ده‌نگۆکان باسیان له‌وه ده‌کرد که گالەکسی نۆت ٧ دوای چاره‌سه‌رکردنی، ناوی Galaxy Note 7R ده‌بێت ئه‌و پیتی Rـه ئاماژه‌یه بۆ Refurbished واته چاره‌سه‌رکراوه، به‌ڵام نوێترین ده‌نگۆ باس له‌وه ده‌کات که‌وا گالەکسی نۆت ٧، ناودەنرێت بە Galaxy Note FE، هه‌ردوو پیتی F و E کورتکراوه‌ی Fan Edition به واتای جۆری (نوسخه‌ی) هه‌واداران دێت.
جێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه گالەکسی نۆوت ٧ هه‌موو ئه‌و کێشانه‌ی له‌سه‌ره‌تادا هه‌یبوو، به‌پێی نوێترین زانیاریه‌کان بێت سامسۆنگ له‌م جاره‌دا گشت ئه‌و کێشانه‌ی چاره‌سه‌ر کردووە، وه ده‌نگۆکان باس له‌وه ده‌که‌ن توانستی پاتریه‌که‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌م مۆبایله ٣٢٠٠ ملی ئه‌مپێر/کاتژمێرێکدا ده‌بێت، زۆربه‌ی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که ئێستا له گالەکسی ئێس ٨ و ئێس ٨ پله‌سدا بوونی هه‌یه له‌میشدا بوونی ده‌بێت.
شایەنی باسە، هه‌تا ئێستا هیچ پشت ڕاستکردنه‌وه‌یه‌ک له‌لایه‌ن سامسۆنگه‌وه نیه له بابه‌تی ناوی مۆبایله‌که‌دا دوای چاره‌سه‌رکردنی، ئەوەی ئێستا پێویسته چاوه‌رێی هه‌واڵێکی فه‌رمی له سامسۆنگه‌وه بین ده‌رباره‌ی ئه‌م مۆبایله.