سامسۆنگ
17, ئایار 2017
تایبەتمەندییەکانی نەوەیەکی نوێی زنجیرە مۆبایلی Galaxy J دزەی پێکرا

به‌پێی نوێترین زانیاریه‌کان کۆمپانیای سامسۆنگ له ئێستادا سەرقاڵی به‌رهه‌مێکی نوێیه له زنجیره‌ی مۆبایله ئاست مامناوه‌نده‌کانی ناسراو بە Galaxy J.
بەپێی زانیارییە دزەپێکراوەکان ناوی ئه‌م نەوەیە بریتی دەبێت لە Galaxy J7 Max و تا کاتی نوسینی ئەم هەواڵە مۆبایلێکی لەو جۆرە و بەم ناوە لەلایەن سامسۆنگ خۆیەوە پشت ڕاست نەکراوەتەوە.
بەکورتی لەدەنگۆکان ئاماژە بەم تایبەتمەندیانەی خوارەوە کراوە:
- ڕوونمای مۆبایله‌که ٥.٧ ئینج بەڕوونی ۱۰۸۰*۱۹۲۰ پێکسڵ ده‌بێت.
- چاره‌سه‌رکه‌ره‌که‌ی (پرۆسێسه‌ره‌که‌ی) ١.٦ گێگاهێرتزی هه‌شت ناو‌کی جۆری MT6757Vی میدیاتێک ده‌بێت که به Helio P20 ناسراوه.
- ڕامی مۆبایله‌که ٤ گێگابایت ده‌بێت.
- بیرگه‌ی ناوه‌کی مۆبایله‌که ٣٢ گێگابایت ده‌بێت.
- کامێرای دواوه‌ی مۆبایله‌که ١٣ مێگاپێکسڵ ده‌بێت که فلاشی LED ـشی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، وه به‌هەمان شێوه‌ش کامێرای پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌که‌ش هه‌ر ١٣ مێگاپێکسڵ ده‌بێت.
- توانستی پاتری مۆبایله‌که ٣٢٠٠ ملی ئه‌مپێر/کاتژمێرێكدا ده‌بێت.
- سیستەمی وەگەرخەرەکەیشی ئەندرۆید ٧ نوگەت دەبێت.


پێشبینی ده‌کرێت سامی مۆبایله‌که به نرخێک لەدەوری ٣١١ دۆلاری ئه‌مریکی ڕه‌وانه‌ی بازاره‌کانی جیهان بکات، به دوو جۆر ڕه‌نگ ئەوانیش ڕه‌نگی ڕه‌ش و زێڕی دەبن. هەر لەزانیارییەکانیشدا هاتووە، هه‌فته‌ی دووه‌می مانگی داهاتوو واتە مانگی ٦ـی ئه‌مساڵ ئەم بەرهەمە نوێیەی سامسۆنگ بڵاودەکرێتەوە.
سەرچاوە :
- فۆون ئێرینا
- جی ئێس ئێم ئێرینا