ئەندرۆید
18, ئایار 2017
لە ساڵی پاردا ٨٢ ملیار ئەپ لەگووگڵ پلەیەوە دابەزێندراون

دوێنێ شەو کاتژمێر ٨ بەکاتی هەولێر – کوردستان، کۆنگره‌ی I/O 2017ـی گووگڵ دەستی پێ‌کرد و چەندین بەرهەم و گۆڕانکاری لەلایەن گووگڵەوە ڕاگەیاندران.
ده‌یڤ بورک، جێگری سه‌رۆکی لقی ئه‌ندازیاری ئه‌ندرۆید، له‌و کۆنگره‌یه‌دا ڕایگه‌یاند که ساڵی ڕابردوو واته ساڵی ٢٠١٦ زیاتر له ٨٢ ملیار ئەپڵیکەیشن له رێگای گۆگڵ پله‌یه‌وه داگیراون، که ئه‌م رێژه‌یه له ساڵی ٢٠١٥ـدا ٦٥ ملیار بووه، هه‌ر بۆیه به ڕوونی دیاره که رێژه‌کە زۆر زیاتربووە له ساڵی ٢٠١٦ له‌چاو ساڵی ٢٠١٥دا و پێشبینیش ده‌کرێت له‌مساڵدا واتە ٢٠١٧ ئه‌م رێژه‌یه به‌ره‌و بەرزبوونەوە بچێت بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦.
شایەنی باسە هەر لە کۆنگرەکەدا ئاماژەی بە ژمارەیەکی پێوانەیی کرد ئەویش ئەوەیە کە له ئێستادا ٢ ملیار ئامێری ئه‌ندرۆید له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا سیستەمی ئەندرۆیدیان لەسەر چالاککراوە و بە گه‌وره‌ترین سیسته‌می وه‌گه‌ڕخه‌ری له جیهاندا ناوزەندکرد. ناوبراو ئاماژه‌ی بەوەش کرد که تاوه‌کو ئێستا ٢٤ وه‌به‌رهێنه‌ر ئه‌ندرۆید وێیەر به‌کارده‌هێنن و هەروەها ئه‌ندرۆید ئۆتۆ به‌ره‌وپێشچوونێکی زۆر باشی بەخۆیەوە بینیوە و پێدەچێت به‌مزووانه ئۆتۆمبێله‌کانی ئۆدیش ئه‌م پلاتفرۆمهیان له‌سه‌ر جێگیر بکرێت.