ئەندرۆید
18, ئایار 2017
تایبەتمەندی Google Play Protect مۆبایلەکەت لە زیانەواڵە و ئەپی زیانبەخش دەپارێزێت

پاراستنی مۆبایله زیره‌که‌کان لە ئێستادا لە هەموو شتێک گرنگترە، گووگڵیش زۆر به‌باشی ئەوە ده‌زانێت. بەم بۆنەیەوە زەبەلاحەکەی ئینته‌رنێت نوێترین تایبەتمەندی بۆ گووگڵ پلەی ڕاگەیاند بە ناوی Google Play Protect که لە کۆمه‌ڵێک خزمه‌تگوزاریی پێکدێت بۆ پاراستنی هه‌ر ئامێرێکی ئەندرۆید کە گووگڵ پلەی لەسەر جێگیرکرابێت.
ده‌کرێت بڵێین وه‌ک دژه ڤایرۆسێک دەور ده‌بینێت له‌دوای هه‌موو زیانەواڵە و ئەپە زیانبه‌خشه‌کان ده‌گه‌رێت و دەیانپشکنێن، تاوه‌کو له‌ناو ئامێری ئهندرۆیدهکهتانهدا بیاندۆزێتەوە و لەناویان بەرێت. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیه هه‌میشه له بارودۆخی نوێبوونه‌وه‌دایه، وه له به‌شی وریاکه‌ره‌وه‌کانی گووگڵ پلەیدا هه‌میشه له‌به‌ر دەبینرێت تاوه‌کو ئاگاداری سات به ساتی پشکنینەکانی بیت کە بۆ ئەپە دابەزێندراوەکانتی دەکات.
شایەنی باسە، Google Play Protect ده‌توانێت له دۆزینه‌وه‌ی مۆبایله ونبووه‌کاندا هاوکاریتان بکات، ئه‌ویش به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی Find my phones کە پێشتر ناوی Android Device Manager بوو، ده‌توانێت مۆبایله ونبووه‌کان له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی رێگا‌و بانه‌کان بدۆزێتەوە یان قفڵی بکات یان زانیاریه‌کانی ناوی بۆ هه‌میشه‌یی بسرێته‌وه یان بتوانێت زەنگی بۆ بەڕێ بکەیت و زەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ بنێریت.
جێگای ئاماژەیە، تایبەتمەندی ناوبراو به یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندیه هه‌رە گرنگه‌کانی کۆنگره‌که‌دا دێته هه‌ژمار چونکه ئیتر به‌کارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆید زۆر له چاو جاراندا پارێزراوترن له هه‌موو زیانەواڵە و ئەپێکی زیانبەخش.