ئەندرۆید 18, ئایار 2017

بلۆبەکان ماڵئاوایی دەکەن و گووگڵ ئیمۆجییەکان دووبارە دیزایین دەکاتەوە

لە بابەتی گشت شتێکی نوێ دەربارەی ئەندرۆید ئۆ ئاماژەم بە زۆربەی نوێکاری و گۆڕانکارییەکانی ئەم وەشانەی ئەندرۆید کردووە، بەڵام وا بریارە ئیمۆجیەکانیش بێبەش نەبن لەم گۆڕانکاریە و لەم وەشانەی ئەندرۆیددا ئیمۆجیەکان بە تەواوەتی گۆرانکاریان بەسەردا دێت بە جۆرێک هیچ لەوانەی رابردوو ناچن.

پێگەی Emojipedia توانیویەتی دیزایین و بەرگێکی نوێ لە ئیمۆجیەکان دەست بخات. وە پێی ئەو وێنانە بێت کە پێگەی ناوبراو بڵاویکردوونەتەوە لەسەر وەشانی ئەندرۆید ئۆ ئیمۆجیەکان شێوەیان بازنەیی بێت و لەو شێوەیەی رابردوویان دەربازیان بێت کە بە Blob ناسرابوون.

شایەنی باسە، بە دووبارە دیزاینکردنەوەی دانە بە دانەی ئیمۆجیەکان کاتێکی زۆری پێویست بووە بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستە 18 مانگی پێویست بووە بۆ دووبارە دیزاینکردنەوەیان و ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەشانی نوێی ئەندرۆید بەردەست دەبن و پشتیوانی لە ئیمۆجی 5.0 دەکات. جێگای ئاماژەیە، گووگل لە شەوی ڕابردوو لە کۆنگرەی I/O17 ئاماژەی بەوەدا کە بەکارهێنەران دەتوانن بە خواستی خۆیان کام کۆمەڵەیان پێ دلخواز بێت دایبگرن.

بۆچونی تۆ