ئەندرۆید
18, ئایار 2017
ئەندرۆیدی گووگڵ ئێستا لەسەر زیاتر لە ۲ ملیار ئامێر کاردەکات

ئەندرۆید لە هەموو شوێنێکە. ئێستا ڕۆبۆتە سەوزەکە لەسەر زیاتر لە ۲ ملیار ئامێری چالاک کاردەکات، نەوەک تەنها لەسەر مۆبایلەکان بەڵکو لەسەر ئەو تێلەفزیۆن و ئۆتۆمبێلانەی که نەرمەکاڵانیان بەکاردێنیت. ئەم ژمارەیەش دوو ئەوەندەی ژمارەی بەکارهێنانەکانی سێ ساڵی ڕابردووە، کە ۱.٤ ملیار بەکارهێنەری چالاک بوو.
بێگوومان جێگرەوەیەکی سیستەم هەیە لە مۆبایلەکاندا، بەڵام ئێستا لە هەر ۱۰ مۆبایلێکدا لە جیهان ۹ مۆبایلیان لەسەر سیستەمی ئەندرۆید کاردەکەن، هەر ئەمەیە کە دەڵێت ئەندرۆید لە هەموو شوێنێکە.
نەرمەکاڵاکانیش لە ئەندرۆید بە سەدان بەکارهێنەریان هەیە. لە نوێترین ئاماری گووگڵدا هاتووە کە نەرمەکاڵای گووگڵ فۆتۆ ٥۰۰ ملیۆن بەکارهێنەر و نەرمەکاڵای گووگڵ درایڤ ٨۰۰ بەکارهێنەریان هەیە.
لەگەڵ ئەم ئامار دەستکەوتانەی گووگڵ کە لە کۆنگرەی ئای ئۆی دوێنێ ڕاگەیاندران، بە هەمانشێوە چەندان نوێکاری و ئاسانکاری تر ڕاگەیاندران و لە نێویشیاندا ڕاگەیاندنی وەشانی بێتای ئەندرۆید ئۆ.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.