ئینتەرنێت
18, ئایار 2017
پێگه‌یه‌کی تری به‌ناوبانگی تۆرنێت به ناوی ExtraTorrent بۆ هه‌میشه داخرا

ئه‌م بڕیاره لەناکاوە له ١٧/ ٥/ ئه‌مساڵدا درا و کورته پەیامێکیشیان له‌سه‌ر پێگه‌که جێهێشتووه که ئاماژه به داخستنی هه‌میشه‌یی ده‌کات. ئەمەش دوابەدوای داخستنی هەمیشەیی Kickass toreent و Toreentz.eu دێت. ئیتر لێرە بەدوا پێویسته ماڵئاوایی له یاریزانێکی گه‌وره‌ی تری یانه‌ی تۆرێنتهکان بکه‌ین.
ئەو کەسانەی کە خاوەنی ئەو پێگەیەن و په‌یوه‌ندیان به‌م پێگه‌یه‌وه هه‌یه به لێدوانێکی کورت کۆتا مالئاوایی خۆیان تێدا بەجێهێشتووە و وانیشان ده‌درێت به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و پێگه‌یه ئیتر نایه‌وێت به‌رده‌وامی پێبدات. بەم شێوەیەی خوارەوە پەیامەکەیان لەسەر پێگەکە بەجێ هێشتووە:
“ExtraTorrent به‌شێوه‌ی هه‌میشه‌یی داخرا.”
“ExtraTorrent بە هه‌موو بەستەرە جێگرەوەکانی دەرهێڵ دەبن. ئێمە هه‌موو زانیاریه‌کانی ده‌سڕینه‌وه. دوور بکه‌ونه‌وه لە پێگه ساخته‌کانی ExtraTorrent و هاوشێوەکانی. زۆر سوپاس بۆ هه‌موو پاڵپشتیه‌کانتان بۆ پێگه‌ی ET وه سوپاس بۆ گۆمەڵگای تۆرێنت. ET جێگایه‌ک بوو بۆ ئه‌وه‌ی ….”

پێگه‌ی TorrentFreak توانیویەتی په‌یوه‌ندی بکات به لایەنێک لەلایەنەکانی ئەم ماڵپەڕە که ناوی (سام)ـه و ناوبراو پشت ڕاستی کردۆته‌وه که ئه‌مه کۆتایی رێگاکهیە و دەڵێت کاتی ماڵئاوایی کردن هاتووە، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیاریه‌کی تر باس بکات. دیارە به مردن و کۆچی دوایی ET له‌نێوان کۆمه‌ڵه‌ی تۆرێنتهکاندا، پێویستە له‌هه‌مان کاتدا ماڵئاوایی له پێگه‌ی EtHD و ETTVـیش بکه‌ین.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ET له مانگی ١١ـی ساڵی ٢٠٠٦ـدا دامه‌زرا، هه‌ر له‌و کاته هه‌ردوو پێگه‌ی TorrentSpy و Mininova بوونیان هه‌بوو له‌و ساته‌دا ET توانی کێبەرکێیهکی ئێجگار گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵدا بکات و پێش هه‌ردووکیان بکه‌وێت، به‌ڵام لە ئێستادا و لە کاتێکدا کە به دووه‌م گه‌وره‌ترین ماڵپه‌ری تۆرێنێت داده‌نرێت پێویسته ماڵئاوایی لێبکه‌ین و ئیتر لێرەوە برینێکی تر بۆ کۆمه‌ڵه‌ی پێگه تۆرێنتهکان دروست دەبێت و به نه‌مانی ئه‌م به‌ره‌و پێشچوونی کۆمەڵگای تۆرێنتهکان دەکرێت بڵێین به‌ره‌و پوکانەوە دەچێت.
لەم چەند مانگەی دواییدا ناوبانگی ExtraTorrent وایکردبوو بوبێتە ئامانجی گروپی پیشەسازیە چێژبەخشەکان واتە Entertainment و پێدەچێت ئەم كەرەساتانە وای لە كۆمپانیاكانی خزمەتگوزاری كردووە كاردانەوەیان هەبووبێت. ئیتر ڕوون نیە كە ئایا فشاری یاسای پەیوەندی بە بڕیاری داخستنی ئەم پێگەیە هەیە یان نا بەڵام گەر واش بێت ئەوە نابێتە مایای سه‌رسوڕمان چونکە پێش ئەو چەند دانەیەکی تریش رووبەڕووی داخستن بوونەوە و دواجار داخران.
کەواتە لە ئێستادا و دوا به دوای داخستنی ئه‌م پێگه گه‌وره‌یه و خه‌مباریه‌کی زۆر بۆ به‌کارهێنه‌رانی، ده‌کرێیت بڵێین RARBG تاکه پێگه‌یه له ئێستادا بتوانێت جێگای بگرێته‌وه.